هێرشی کەسانی نەناسراو بۆ سەر کەمپی پەنابەران لە ئەڵمانیا

هێرشی کەسانی نەناسراو بۆ سەر کەمپی پەنابەران لە ئەڵمانیا

 

 

کەمپی پەنابەران لە شاری ساکسۆنی ئەڵمانیا لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراوەوە هێرشی کرایە سەر.

بەپێی زانیارییەکانی پۆلیسی ویلایەتی ساکسۆنی ئەڵمانیا، کەسانی نەناسراو هێرشیان کردووەتە سەر کەمپی پەنابەران لە شاری باوتسن لەم ویلایەتەدا.

لەسەر بنەمای ئەمەش، پەنجەرەكانی بینای ئەم ئۆردوگایە شکاون و ئاگری لێ كەوتووەتەوە.

لەم ڕووداوەدا ٤ کەس لە باڵەخانەکەدا ئامادەبوون بەڵام بریندار نەبوون و زیانی گیانیی لێ نەكەوتووەتەوە.

ئارمین شوستەر، وەزیری ناوخۆی ویلایەتی ساکسۆنیا، ئیدانەی هێرشەکەی کرد و بە "نامرۆڤانە" ناوی برد.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top