بەهۆی گەردەلوول لە نالگای فلیپین42 كەس گیانیان لەدەستدا

بەهۆی گەردەلوول لە نالگای فلیپین42 كەس گیانیان لەدەستدا

 

ژمارەی ئەو کەسانەی كە بەهۆی زریانی نالگا لە فلیپین گیانیان لەدەستداوە بۆ ٤٢ کەس بەرزبووەوە.

زریانی گەرمی "نالگا" کە ئەمساڵ فلیپینی گرتەوە، بووە هۆی بارانێکی زۆر و لافاو و زەوی لەرزین لە هەندێک ناوچەی ئەم وڵاتە.

لە ئەنجامی ئەم زریانەدا ٤٢ کەس گیانیان لەدەستداوە و تا ئێستاش دەیان کەس بێسەروشوێنن.

نەجیب سیناریمبو، بەرپرسێکی فلیپینی لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، بارانبارینی بەخوڕ لە شەودا لە شاری ماگیندانائو لە هەرێمی خۆبەڕێوەبەری بانگسامۆرۆ زیانی لێکەوتووەتەوە.

ڕاشیگەیاند: تیمەکان سەرقاڵی گەڕان و كارکردنن بۆ دۆزینەوەی ونبووەکان لەو ماڵانەی کە بەهۆی زەوی لەرزین وێران بوون.

دەوترێت، لە فلیپین ساڵانە بە تێکڕا ٢٠ زریان ڕوودەدات، لە ساڵی ٢٠١٣دا لە زریانی هایان زیاتر لە شەش هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top