بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە کەشتییەکی ئەندەنوسیا ١٣ کەس گیانیان لەدەستدا

بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە کەشتییەکی ئەندەنوسیا ١٣ کەس گیانیان لەدەستدا

 

 

بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە کەشتییەکی ئەندەنوسیا کە زیاتر لە ٢5٠ سەرنشینی لە ڕۆژهەڵاتی ئەم وڵاتە هەڵگرتبوو ١٣ کەس کوژران.

سەرۆکی دەزگای گواستنەوە لە پارێزگای نۆسا تینگارا ڕایگەیاند: لە ڕۆژهەڵاتی ئەندەنوسیا لە ناو کەشتییەک ئاگر كەوتووەتەوە کە زیاتر لە ٢5٠ سەرنشینی تێدابووە.

بە وتەی ناوبراو، هەڵمەتی گەڕان بۆ دۆزینەوەی سەرنشینانی ئەم کەشتییە بەردەوامە و تا ئێستا 241 سەرنشین بە زیندووی لە ناوئاوەکە رزگار كراون.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كه‌ ئه‌م كه‌شتییه‌ 254 سه‌رنشینی گەشتیار و تیمی كه‌شتییه‌كەی هه‌ڵگرتووه‌ ‌.

هاوکات، ئای بوتۆ سودایانا؛ سەرۆکی دەزگای فریاگوزاری ناوخۆیی ئەندەنوسیا راگەیاند: توانیمان ٢٤٠ کەس لە ناو ئاوەکە دەربهێنین. بەڵام تا ئێستا 13 کەس گیانیان لەدەسداوە.

دوای ئەو ئاگرەی کە لە سەرەوەی کەشتییەکەی "KM Express Cantika 77" لە کەناراوەکانی تیمۆری ڕۆژهەڵات لە ئەندەنوسیا كەوتەوە، سەرنشینەکان خۆیان هەڵداوەتە ناو ئاوی دەریاکە.

دەوترێت دەسەڵاتدارانی ئەندەنوسیا سێ بەلەمی ڕزگارکردنیان ڕەوانەی ناوچەکە کردووە، هەروەها ماسیگرە ناوخۆییەکانیش بە بەلەمەکانیان لە ناوچەکە بەردەوامبوون لە گەڕان بەدوای سەرنشینەکاندا.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top