ئامێری The Freestyle لە سامسۆنگەوە، ئامێرێک کە دڵی گەنجان لە سەرانسەری جیهان داگیر دەکات.

ئامێری The Freestyle لە سامسۆنگەوە، ئامێرێک کە دڵی گەنجان لە سەرانسەری جیهان داگیر دەکات.

ئامێری The Freestyle لە سامسۆنگەوە، ئامێرێک کە دڵی گەنجان لە سەرانسەری جیهان داگیر دەکات
ئامێری (The Freestyle) کە ئامێرێکی تەواو نوێیە بۆ کات بەسەربردن و کەیفخۆشی لە کۆمپانیای سامسۆنگەوە. کە توانای پیشاندانی وێنەی ڕوونی هەیە تا قەبارەی ١٠٠ ئینچ، و پلەیەکی بەرزی سەرکەوتنی لە بازاڕەکانی جیهاندا تۆمارکردووە.

پەرەپێدانی ئامێرێکی تەواو نوێ لەسەر بنەمای گۆڕانی بەردەوامی شێوازەکانی ژیان
لە قۆناغە سەرەتاییەکانی پلاندانانی ئامێری The Freestyleەوە، پسپۆڕانی بەرهەمەکانی سامسۆنگ لێکۆڵینەوەیان لە ڕەوتی شێوازی ژیانی نەوەی دووهەزارەکان و نەوەی دەیەی کۆتایی سەدەی ڕابردووەوە کردووە، و جێبەجێیان کردە سەر بەرهەمەکە. ئەم کۆمەڵە بەکارهێنەرانە شێوازی ژیانی ناوازەیان هەیە و لە گوزارشتکردن خۆیان ناترسن. بەڵکو گرنگییەکی زۆر بە بەکارهێنانی کرداریی دەدەن، لەگەڵ سیما و شێوازی ئەو بەرهەمانەی کە هەڵیدەبژێرن. بە ڕێزگرتن لەو تایبەتمەندیانەی کە بەکارهێنەرانی گەنج پێیان پەسەندە، ئەم گۆڕانکاریانە لە کاتی پەرەپێدانی بەرهەمەکەدا لەبەرچاو گیران.
خەڵک کاتێکی زیاتر بەسەردەبەن لە جیهانی خۆیاندا، وە گرنگ بوو کە کەیفخۆشی بهێنرێتە ئەو شوێنانەی کە پێشتر بۆ پشوودان بەکاردەهێنران، وەک ژووری نووستن. لە هەمان کاتدا چالاکییە وەرزشییەکانی ناو سروشت، وەک چادرکردن و شەو مانەوە، کە لە ئێستادا لەنێو خەڵکدا زیاتر و زیاتر باو دەبێت. چەمکی پشت The Freestyle شاشەی گوازراوەی بێ چوارچێوەیە، کە دەتوانرێت ئامێرەکە ببرێت بۆ هەموو شوێنێک.

دروستکردنی ئەزموونێکی تەلەفزیۆنی نایاب لە ڕێگەی سەکۆیەکی ناوازەی دەوڵەمەند بە ووزەی گەنج
وەسفکردنی The Freestyle بە یەک وشە ئاسان نییە، لەبەر ئەوەی بەرهەمێکی تەواو نوێ و بێ وێنەیە. و هەندێک کەس وەک شاشە بەکاریدەهێنن، هەندێکی تریش بۆ مەبەستی ڕووناکی ناوماڵ بەکاریدەهێنن، تەنانەت ڕەنگە هەندێکیان وەک کارتی دیجیتاڵیش بەکاریبهێنن. وەک لە ناوی ئامێرەکەدا دەردەکەوێت، ڕەنگە ئامانجی بەرهەمەکە بگۆڕێت بەپێی ژیان و شێوازی ناوازەی هەر بەکارهێنەرێک.
نهێنی بەناوبانگبوونی ئامێری The Freestyle ئەوەیە کە دەتوانرێت بە چەندین شێوە لەگەڵ تەلەفزیۆنە زیرەکەکانی سامسۆنگ بەکاربهێنرێت کە ئەوانیش ناوازەن. ئامێری The Freestyle هەموو جۆرە بەرنامەیەکی سەرەکی سەکۆی OTT دابین دەکات، لەگەڵ خزمەتگوزارییەکانی پەخشی ڕاستەوخۆی باوەڕپێکراوی کۆمپانیاکان، بۆ ئەوەی بەکارهێنەر باشترین ئەزموونی شاشە و ناوەڕۆک بەردەست بخات. جگە لەوەش دەتوانرێت مۆبایلە زیرەکەکان بە ئاسانی پەیوەستی بکرێت، بە بەکارهێنانی هەموو مۆبایلەکانی سیستەمی Android وiOS.

ئامێرێک کە ڕەنگدانەوەی خواست و ئەزموونی نەوەی گەنجەنە
بەو پێیەی The Freestyle بەرهەمێکی ناوازەیە، ئاسایی بوو کە هەندێک بەربەست لە قۆناغی پەرەپێداندا سەرهەڵبدات. و بەو پێیەی بەرهەمەکە یەکەم بەرهەم بوو لە جۆری خۆی کە لەلایەن سامسۆنگەوە پەرەی پێبدرێت، هیچ سەرچاوەیەکی دیاریکراو نەبوو کە بۆی بگەڕێینەوە. وە بۆ ئێمە ئاسان نەبوو پلانی تایبەتمەندییەکانی بەرهەمەکە دابنێین و ئەزموونەکەی دیزاین بکەین لە سفرەوە. وە کاتێک گومانێکمان لە بەرهەمەکە بۆ دروست دەبوو، دەچووین ڕاوبۆچوونی کارمەندانی کۆمپانیاکەمان وەردەگرت کە لە بیست و سیەکانی تەمەنیانن.

بەزاندنی سنوورەکانی شوێن و گواستنەوەی ئاسان و بژاردەی بەکارهێنان
ئەم بەرهەمە زۆر بچووکە، وە دەتوانرێت بخرێتە ناو جانتاوە چونکە کێشی تەنها 830 گرامە، هەروەها دەتوانرێت لە هەر شوێنێک بەکاربهێنرێت، و پێویستی بە ژینگەیەکی ئاسوودەی بەکارهێنان هەیە. وە بە پێچەوانەی ئامێرەکانی ترەوە، جونکە ئەم بەرهەمەکە بە خێرایی فۆکەسی شاشەکە بە شێوەیەکی خۆکاری ڕێکدەخات بە ڕاستکردنەوەی خۆکاری لادان و تایبەتمەندیەکانی ئاستکردنەوە و فۆکەس کردن. و بە تایبەتمەندی Scale & Move بەکارهێنەران دەتوانن قەبارەی شاشەی پیشان دراو ڕێکبخەن.
جگە لەوەش ئامێرەکە تایبەتمەندیەکی ناوازەی هەیە کە ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات لەکاتی سەیرکردنی ناوەڕۆکدا ڕاستەوخۆ دەستیان بە ڕێکخستنەکان بگات، بەبێ ئەوەی بچنە ناو هیچ لیستێکەوە، بە کرتەکردن لەسەر دوگمەی سەرەکی. و بەکارهێنەران دەتوانن لە ڕێگەی تایبەتمەندی دەنگەوە ئامێرەکە کۆنترۆڵ بکەن، بەو پێیەی بەرهەمەکە تەکنەلۆژیای لەگەڵدایە بۆ کەمکردنەوەی ژاوەژاوی دەوروبەر، کە لە ڕابردوودا کێشەیەک بوو لەم جۆرە ئامێرانەدا.


ئامێرێکی گشتگیر کە دەتوانرێت لە هەر کاتێک و لە هەر شوێنێک بەکاربهێنرێت - بەپێی بارودۆخی خۆت
شارەزایان خۆیان چۆن ئامێری The Freestyle بەکاردەهێنن؟ چەندین شێواز هەیە، وەک چێژوەرگرتن لە بەکارهێنانی بۆ گوێگرتن لە مۆسیقا بە کوالێتی بەرز لەکاتێکدا وێنەی ئەلبوومە دڵخوازەکەت لە پشتەوە پیشان دەدات، یان چێژوەرگرتن لە ڤیدیۆیەکی ئەستێرەکان کە لەسەر سەقفی ژوورەکە دەدرەوشێنەوە پێش خەوتن.
بەو پێیەی ئامێرەکە دەتوانرێت بە ئازادی بە هەر شێوەیەک بتەوێت بەکاربهێنرێت، بۆیە بۆتە جێی خواستی هەموو تەمەنەکان نەک تەنها نەوەی دووهەزارەکان و نەوەی دەیەی کۆتایی سەدەی ڕابردوو، بە خێزانەکانیشەوە، ڕاوبۆچوونی ناوازەیان هەیە لەسەری. و منداڵان ئەم ئامێرەیان زۆر لاجوان دەبێت کاتێک لەسەر مێزی پێشەوەیان دابنرێت و سەیری بابەتەکان بکەن لەسەر سەقفەکە لەکاتێکدا پێکەوە لە جێگاکەدا پاڵکەوتوون.

Top