تەقینەوەیەک لە کۆگای یەکەیەکی سەربازی لە ئۆزبەکستان ڕوویدا

تەقینەوەیەک لە کۆگای یەکەیەکی سەربازی لە ئۆزبەکستان ڕوویدا

 

وەزارەتی بەرگری ئۆزبەکستان تەقینەوەیەکی لە کۆگایەکی سەر بە یەکەیەکی سەربازی لە ناوچەی سیرداریا ڕاگەیاند.

وەزارەتی بەرگری ئۆزبەکستان بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، کە تەقینەوەیەک لە کۆگای یەکەیەکی سەربازی کە دەکەوێتە شاری مەلیک لە ناوچەی سیرداریا ڕوویداوە، لەم تەقینەوەیەدا هیچ كوژراو و بریندارێكی لێنەکەوتەوە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە لێکۆڵینەوە لەبارەی هۆکاری تەقینەوەکە دەستیپێکردووە.

ئه و وێنانه ی له تۆڕه كۆمه ڵایه تییه كان بڵاوكراونه ته وه ، ئاماژه به وه ده كه ن كه به هۆی شه پۆلی ئەم ته قینه وه بەهێزە شوشه ی خانوو و باڵه خانه كانی نزیك ئه و یه كه سه ربازییه شكاون.

بە وتەی شایەتحاڵەکان، لە کاتی تەقینەوەکەدا دەنگێکی بەرز و شەپۆلێکی بەهێز بیستراوە و شتێکی وەک بوومەلەرزە هەست پێکراوە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top