کەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتەرێکی سەربازی لە هیندستان پێنج کوژراوی لێ كەوتەوە
بەپێی هەواڵی ئیندیا تودەی، هەلیکۆپتەرێکی سەربازیی ئەم وڵاتە بە ٥ سەرنشینەوە لە ناوچەی ئوپرسیانگ لە ویلایەتی ئاروناچال پرادێشی هیندستان کەوتووەتە خوارەوە.
بەوپێیەش تیمەکانی فریاکەوتن ڕەوانەی ناوچەی ڕووداوەکە کران و تەرمی ٥ سەرنشینی هەلیکۆپتەرەكەیان دۆزییەوە کە ٢ کەسیان فڕۆکەوان بوون.
ئەم ڕووداوە سێیەم ڕووداوی کەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتەرە لە هیندستان لە مانگی ڕابردوودا.
حەفتەی رابردوو هەلیکۆپتەرێك كەوتە خوارەوە بەم هۆیەشەوە 7 كەس بوونە قوربانی، لە تشرینی یەکەمیشدا بەهۆی كەوتنە خوارەوەی هەلیکۆپتەرێك فڕۆکەوانێك گیانی لەدەستدا و یەکێکیش برینداربوو.
گوڵان: سەردار خەلیل