سزای 15 ساڵ زیندانی بەسەر ژنە پزیشكێكی تونسیدا سەپێندرا

سزای 15 ساڵ زیندانی بەسەر ژنە پزیشكێكی تونسیدا سەپێندرا

 

 

دادگای عەرەبستانی سعودیە، ژنە پزیشکێکی تونسیی بە تاوانی سوکایەتی كردن بە ڕژێمی ئەو وڵاتە، سزای ١٥ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاند.

ئەم حوکمە دوای ئەوە دەرچووە کە ناوبراو پشتگیریی لە خۆپیشاندانێک کردووە بۆ پشتیوانی لە حیزبوڵڵای لوبنان لە پایتەختی تونس.

مەهدیە ئەلمەرزووقی، خوشکی ئەم پزیشکە دەڵێت، خوشکەکەی کە تەمەنی ٥١ ساڵە، لە ساڵی ٢٠٠٨ەوە لە سعودیە دەژی و لەوێ کاردەکات و

لە ساڵی 2020 دوای ئەوەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر خۆپیشاندانێکی بۆ پشتگیریی حزبوڵا بڵاو کردەوە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی سعودییەوە دەستگیرکرا.

ئەم ئافرەتە پزیشکە تونسییە تۆمەتبار کراوە بە "تێکدانی ئارامی و یەکگرتوویی کۆمەڵایەتی و تێکدانی سیستەمی گشتی و سووکایەتیکردن بە دامەزراوە حکومییەکان لە فەزای ئەلیکترۆنی و بەکارهێنانی فەزای ئەلیکترۆنی بۆ ستایشکردنی حزبوڵڵای لوبنان.

ئاماژەی بەوەش كرد كە خوشکەکەی بەو هۆیەوە سزای 15 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنراوە، هەروەها داوای لە قەیس سەعید سەرۆکی تونس کردووە هەوڵ بدات بۆ ئازادکردنی خوشکەکەی.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top