دوەین جۆنسون لە یەكەم نمایشی فیلمەكەیدا بە شێوەیەكی جیاواز دەركەوت

دوەین جۆنسون لە یەكەم نمایشی فیلمەكەیدا بە شێوەیەكی جیاواز دەركەوت

نوێترین فیلمی سینەمایی (دوەین جۆنسون) نمایش كرا كە كۆمپانیای وارنەر برۆس كاری بەرهەمهێنانی ئەنجامداوە .

دوەین جۆنسون لە یەكەم نمایشی فیلمەكەیدا بە شێوەیەكی جیاواز دەركەوت

لە وڵاتی ئیسپانیا یەكەم نمایشی فیلمی سینەمایی (بلاك ئادەم) بەڕێوەچوو و (دوەین جۆنسون) پاڵەوانی ئەم فیلمە بە شێوەیەكی جیاواز دەركەوت و تیشێرتی (ڕیال مەدرید)ی یانەی تۆپی پێی ئیسپانی نیشاندا هەروەكو لە وێنەكاندا دیارە كە ژمارەی 54 و ناوی خۆی لەسەر نووسراوە, ئەم وێنەیە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا دەنگدانەوەیكی زۆری بەدوای خۆیدا هێناو بە گەرمی پێشوازی لێكرا .

دوەین جۆنسون لە یەكەم نمایشی فیلمەكەیدا بە شێوەیەكی جیاواز دەركەوت

فیلمی (بلاك ئادەم) كە ناونیشانی نوێترین بەرهەمی سینەمایی دوەین جۆنسونە و فیلمێكی ئاكشن و خەیاڵی زانستییە, لەم كارە سینەماییەدا ئەستێرەی دیاری هۆڵیوود (پیرس برۆسنان) و سارا شاهی و ئالدس هۆدج و نواە سێنتنیوو و مەروان كنزاری و جنێفەر هۆڵاند و ئۆدێلا هلەڤی و چەند ئەكتەرێكی دیكەی سینەمایی لەم فیلمەدا ڕۆڵ دەبینن .

ئاسۆ كاكەیی

Top