ئوسترالیا رەتیکردەوە قودس وەک پایتەختی ئیسرائیل بناسێت

ئوسترالیا رەتیکردەوە قودس وەک پایتەختی ئیسرائیل بناسێت

 

 

حکومەتی ئوسترالیا بڕیاری ناساندنی قودسی ڕۆژئاوای وەک پایتەختی ئیسرائیل هەڵوەشاندەوە.

حکومەتی ئوسترالیا بڕیاری ناساندنی قودسی ڕۆژئاوای کە وەک پایتەختی ئیسرائیل ، لە ساڵی ٢٠١٨دا لە سەردەمی حکومەتی پێشوودا درابوو هەڵوەشاندەوە.

وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل رایگەیاند، باڵیۆزی ئوسترالیا لەو وڵاتە بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوە دەکرێت، چونکە حکومەتی ئوسترالیا بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری ناساندنی قودسی رۆژئاوا وەک پایتەختی ئیسرائیل هەڵوەشاندەوە.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل له‌م به‌یاننامه‌یه‌دا ڕایگه‌یاند: ته‌لئه‌بیب له‌ بڕیاره‌كه‌ی حكومه‌تی ئوسترالیا به‌ حیساباتی سیاسی كورتبین بێ هیوا بوو. قودس ماوەی سێ هەزار ساڵە پایتەختی گەلی جولەکە بووە و بەبێ گوێدانە بڕیاری هەر وڵاتێک دەبێتە پایتەختی هەتاهەتایی و یەکگرتووی ئیسرائیل.

بەپێی میدیاکانی ئیسرائیل، پێنی وۆنگ وەزیری دەرەوەی ئوسترالیا لە بەیاننامەیەکی نووسراودا ڕایگەیاندووە، کە وڵاتەکەی هەمیشە دۆستی ئیسرائیل دەبێت.

پێنی وۆنگ گوتی: کانبرا پابەندە بە گەڕان بەدوای چارەسەری دوو دەوڵەتی بۆ ئیسرائیل و فەلەستین. حکومەتی ئوسترالیا بەشداری هەوڵەكانی نێودەوڵەتی دەکات بۆ چارەسەرێکی دادپەروەرانە و بەردەوام لە نێوان هەردوو وڵاتدا.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

 

Top