زیادبوونی ژمارەی قوربانیانی لافاو و زەوی لەرزین لە ڤەنزوێلا

زیادبوونی ژمارەی قوربانیانی لافاو و زەوی لەرزین لە ڤەنزوێلا

 

ژمارەی قوربانیانی زەوی لەرزین بەهۆی بارانبارینی توند و بەخوڕەوە لە ڤەنزوێلا بۆ ٥٠ کەس زیادی کرد.

رمیهیو سبالوس ئەلچاسو، جێگری وەزیری ئاسایش و ئاشتیی ڤەنزوێلا رایگەیاند، ژمارەی قوربانیانی ئەو باران بارینە بەخوڕانەی كەلە 8ی تشرینی یەکەمەوە لە تجریاس دەستیپێکردووە، بۆ 50 کەس بەرزبووەتەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، کە چالاکییەکانی فریاگوزاری و ڕزگارکردن و یارمەتیدان بەردەوامە، گوتیشی: بە پشتیوانی هێزە چەکدارە نیشتمانییەکانی بۆلیڤار، چالاکییەکانی لابردنی پاشماوەکان بەردەوامن.

بەپێی فەرمانی نیکۆلاس مادۆرۆ، سەرۆکی ڤەنزوێلا، هەموو هەوڵەکان بۆ خەڵک دەدرێن، لەوانە خۆراک، ئاو، پەروەردە، تەندروستی و پاڵپشتی دەروونی.

مادۆرۆ لە 12ی تشرینی یەکەمدا سەردانی ئەو ناوچەیەی  کردووە كە لافاوی گرتووەتەوە، رایگەیاندووە، ژمارەی قوربانییەکان لەوانەیە بگاتە 100 کەس.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top