تەقینەوەی بۆمبێک لە سۆماڵیا ٥ کوژراوی لێکەوتەوە
![تەقینەوەی بۆمبێک لە سۆماڵیا ٥ کوژراوی لێکەوتەوە](https://gulanmedia.com/public/images/posts/20221015094701_original_8.jpg )
بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێک کە لە کەناری ڕێگا لە سۆماڵیا چێندرابوو، ٥ کەس گیانیان لەدەستدا.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی تەلەفزیۆنی نیشتمانی سۆماڵیا، دوای تەقینەوەی بۆمبێک کە لەسەر ڕێگای سەرەکی مۆگادیشۆ – ئەفگوی چێندرابوو، ٥ هاووڵاتیی مەدەنی گیانیان لەدەستداوە.
بە پێی زانیارییەكان ئەم تەقینەوەیە لەلایەن گروپی تیرۆریستی ئەلشەبابەوە ئەنجامدراوە.
لە ئەنجامی ئەم تەقینەوەیەدا ٥ کەس كە سەرنشینی ئۆتۆمبێلێک بوون گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکی زۆریش لە دەورووبەر برینداربوون. تا ئێستا هیچ بەیاننامەیەکی فەرمی لەبارەی تەقینەوەکە بڵاونەکراوەتەوە.
گوڵان: سەردار خەلیل