چۆن پێنێلۆپ كروز بەم شێوەیە جوان ماوەتەوە

چۆن پێنێلۆپ كروز بەم شێوەیە جوان ماوەتەوە

ئەستێرە جیهانییەكان هەوڵ دەدەن بە باشترین شێوە دەربكەون و پێستێكی ڕوون و گەش و دوور لە زیپكە و چرچ و لوچیان هەبێت.
سەرەڕای ئەوەی وەك ئەستێرەیەك ژنێكی سەرقاڵە و دایكی دوو منداڵە، ئەكتەری ئیسپانی پێنێلۆپ كروز چێژ لە جوانییەكی درەوشاوە و پێستێكی نایاب و جەستەیەكی باریك وەردەگرێت، هەروەها درێغی ناكات لە گرنگیدان بە جوانییەكەی، و پاراستنی گەنجییەكەی بە شێوەیەكی سەرنجڕاكێش، كەواتە نهێنیی جوانییەكەی چییە؟
پێنێلۆپ كروز پشت بە رێجیمێكی تایبەت دەبەستێت، كە تێیدا زوو لە خەو هەڵدەستێت، واتا لە دەوروبەری كاتژمێر حەوت و نیوی بەیانی، و حەزی لە ٧-٨ كاتژمێر خەوتنی بەردەوامە لە شەودا، بەڵام بە مەرجێك ئەگەر پابەند نەبێت بە وێنەگرتن.
لە سەرەتای ڕۆژدا وەرزش دەكات، دواتر لەگەڵ خێزانەكەی نانی بەیانی دەخوات، هەروەها حەز دەكات بە كەم كالۆری تێر بێت و ئاوی پێویست بخواتەوە.

چۆن پێنێلۆپ كروز بەم شێوەیە جوان ماوەتەوە

پێنێلۆپ ڕۆتینی چاودێریكردنی قژی ئاشكرا كرد و لە چاوپێكەوتنێكدا وتی: «من خۆم هەمووی دەكەم، لە ئارایشتگای دایكم گەورە بووم، بۆیە چەند فێڵێك دەزانم بۆ ئەوەی پرچم تەندروست بمێنێتەوە، من دەزانم چۆن قژی خەڵك ببڕم و ڕەنگ بكەم و وشكی بكەمەوە». باسی لەوەش كرد كە جارێكیان پێش ئەوەی فیلمێك پیشان بدات قژ و ماكیاژەكەی سەلما حایكی چاك كرد، كارەباش كوژایەوە، بە تیشكی مۆم بە سەركەوتوویی ئەو كارەی كردووە.
هەروەها ئامۆژگاری ئافرەتان دەكات و دەڵێت: «بەم هەموو ئەزموونە، تەنیا ئامۆژگارییان دەكەم كە قژیان بە سرووشتی بەجێی بهێڵیت، هەندێك شامپۆی وشك بەكاربهێنن».

Top