ئۆکرانیا: لە ئەنجامی ئاڵوگۆڕی دیلەکان ٣٢ سەرباز ئازاد کران

ئۆکرانیا: لە ئەنجامی ئاڵوگۆڕی دیلەکان ٣٢ سەرباز ئازاد کران

 

 

وەزارەتی بەرگریی ئۆکرانیا ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی ئاڵوگۆڕی دیلەکان لەگەڵ لایەنی ڕووسیا، ٣٢ سەربازی ئۆکرانیا ئازاد کراون.

وەزارەتی بەرگری ئۆکرانیا بەیاننامەیەکی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، لە ئەنجامی ئاڵوگۆڕی دیلەکان لەگەڵ ڕووسیا ٣٢ سەرباز گەڕێنراونەتەوە بۆ ئۆکرانیا، هەروەها بەردەوامیش دەبین لە گەڕاندنەوەی خەڵکەکەمان بۆ ئۆكڕانیا.

ئاندری یەرماك، سەرۆكی نووسینگەی سەرۆكایەتی ئۆكرانیا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر زانیاری لەسەر ئاڵوگۆڕی ئەم 32 هاووڵاتییە ئۆكرانیایە بڵاوكردەوە.

ئاماژەی بەوەش كرد كە لە نێو ئەو کەسانەدا ئەو سەربازانەش هەن کە بە بێسەروشوێن ڕاگەیەندرابوون، نووسیویەتی: ئەوان لەو شوێنانە دۆزراونەتەوە کە پێکدادانی سەخت و توندوتیژیان تێدا بووە، گوتیشی، زۆربەی ئەو کەسانەی بە بێسەروشوێن هەژمار کراون. دەیان دۆزینەوە وخەڵكەكەمان دەهێنینەوە.

لە لایەکی دیکەوە لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی ئاڵوگۆڕی دیلەکان تەرمی ٦٢ کەس کە لە جەنگدا گیانیان لەدەستداوە لەلایەن ڕووسیاوە گەڕێندرانەوە بۆ ئۆکرانیا.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top