لە ئەنجامی تەقینەوەیەک 9 کەس كوژران

لە ئەنجامی تەقینەوەیەک 9 کەس كوژران

 

 

لە ئەنجامی تەقینەوەیەک لە وێستگەیەکی بەنزین لە شاری دۆنیگال لە ئیرلەندا 9 کەس گیانیان لەدەستدا.

پۆلیسی ئێرلەندا ڕایگەیاند: کە شەوی ڕابردوو تەقینەوەیەک لە وێستگەیەکی بەنزین لە ناوچەی کریسلۆی لە شاری دۆنیگال ڕوویداوە.

لە ئەنجامی ئەم تەقینەوەیە 9 کەس گیانیان لەدەستدا و ٨ کەسی دیکەش بریندار بوون و لە نەخۆشخانە چارەسەریان بۆ کرا.

بەهۆی توندیی و گەورەیی ئەم تەقینەوەیە بینای بەنزینخانەکە وێران بووە و  بەشێک لە باڵەخانەکانی دەوروبەری ڕووخاون و زیانێکی زۆریان پێگەیشتووە.

دوای تەقینەوەکە تیمەكانی فریاگوزاری رەوانەی شوێنی رووداوەکە کران و سەرقاڵی کارکردنن.

مایکل مارتین، سەرۆکوەزیرانی ئێرلەندا دوای ڕووداوەکە ڕایگەیاند، کە ئەو ڕۆژە یەکێکە لە ناخۆشترین ڕۆژەکان بۆ دۆنیگال و بەگشتی وڵاتەکە.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top