لەهێرشێکی چەکداری بۆ سەر ناوەندێکی چاودێری منداڵان 35 کەس کوژران

لەهێرشێکی چەکداری بۆ سەر ناوەندێکی چاودێری منداڵان 35 کەس کوژران

 

 

لە هێرشێکی چەکداری بۆ سەر ناوەندێکی چاودێری منداڵان لە ئۆتای ساوان کە دەکەوێتە باکووری ڕۆژهەڵاتی تایلەند، ٣٥ کەس کوژران کە ٢٤ کەسیان منداڵن و ١٢ کەسیش برینداربوون.  

ئەم هێرشە بە بەکارهێنانی دەمانچە و چەقۆ ئەنجامدراوە.

وتەبێژی حکومەت ڕایگەیاند: كە سەرۆکوەزیران هەموو دەزگاکانی ئاگادارکردووەتەوە کەبە هەرشێوەیەك بێت تاوانبارەکە دەستگیربکەن.

وتەبێژی پۆلیسی تایلەند گوتی: ئەنجامدەری ئەم هێرشە تەمەنی 34 ساڵە، ئەفسەرێکی پێشووی پۆلیس بووە و دوای ئەوەی كە هاوسەر و منداڵەکەی خۆیشی کوشتووە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

ئەم هێرشە لە ئۆتای ساوان ڕوویداوە کە ٥٠٠ کیلۆمەتر (٣١٠ میل) لە باکووری ڕۆژهەڵاتی بانکۆکەوە دوورە. هێرشبەرەکە یەکەمجار بە چەقۆ هێرشی کردۆتە سەر منداڵەکان، ساڵی ڕابردوو بەهۆی تۆمەتی پەیوەست بە ماددە هۆشبەرەکانەوە لە پۆلیس دوورخرایەوە.

ئەم جۆرە ڕووداوانە لە تایلەند دەگمەنە، بەڵام لە ساڵی ٢٠٢٠ سەربازێک کە لە گرێبەستێکی بەڕێوەبەرایەتیی خانووبەرە ناڕازی بوو، لانیکەم ٢٩ کەسی کوشت و ٥٧ کەسی دیکەی بریندار کرد.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

 

Top