فرمێسك نوێترین بەرهەمی پێشكەش بە ژینا ئەمینی دەكات

فرمێسك نوێترین بەرهەمی پێشكەش بە ژینا ئەمینی دەكات

بۆ پاڵپشتی لە كوردانی ڕۆژهەڵات,خانمە هونەرمەندی كورد(فرمێسك حافیز) لە چانێڵی تایبەتی خۆی لە تۆڕی ڤیدیۆیی یوتیوب بەرهەمێكی نوێی گۆرانی بڵاوكردەوە .

گۆرانی (تەوار) كە نوێترین بەرهەمی فرمێسكەو پێشكەشی بە ژینا ئەمینی كردووە,فرمێسك خۆی مێلۆدییەكەی ئامادەكردووەو (ناسر حسامی) هۆنراوەكەی نووسیوەتەوە, هەروەها (دڵزار عابدی) كاری میكس و دابەشكردنی ئەنجامداوە .

هاوكات فرمێسك لە پێگەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئەنستگرام لەگەڵ بڵاوكردنەوەی گۆرانییەكەی دەڵێت: ئەم بەرهەمە پێشكەشە بە هەموو مەهساكان(ژیناكان) بە هیوای ئازادی بۆ ژن-بۆ ژیان-بۆ ئازادی .

ئاسۆ كاكەیی

Top