فڕۆکەیەکی ئیسرائیلی کەوتە خوارەوە

فڕۆکەیەکی ئیسرائیلی کەوتە خوارەوە

 

ئێوارەی ڕۆژی (هەینی) فڕۆکەیەکی بچووکی ئیسرائیل لە ناوچەی دار سەلاح لە ڕۆژهەڵاتی بەیتولمەقەدەس کەوتە خوارەوە.

بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ئاژانسی هەواڵی معا ، لاشەی ئەم فرۆکەیە لەو ناوچەیەدا بینراوە.

شایەتحاڵەكان باس لەوە دەکەن، کە فریاکەوتنی ئیسرائیل و سوپای ئەم رژێمە گەیشتوونەتە شوێنی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە و فڕۆکەوانەکەیان گواستۆتەوە.

ڕاشیانگه یاند، كه فڕۆكەوانی ئەم فڕۆكەیه  ته مه ن 48 ساڵە و بریندار بووه و گواستراوەتەوە بۆ نه خۆشخانه .

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top