سه‌ركرده‌ى په‌روه‌رده‌یی
نوسه‌ری به‌ناوبانگی ئه‌مریكی و شاره‌زا له بواری سه‌ركردایه‌تى (جۆن سیی ماكسویل) ده‌لێ" پێوه‌ری سه‌ركرده به‌و ژماره‌یه نییه كه‌وا خزمه‌تى ده‌كه‌ن، به‌ڵكو به‌و ژماره‌یه كه ئه‌و خزمه‌تیان ده‌كات".
گومانى تێدانییه سه‌ركه‌وتنى قوتابخانه بۆ به‌دیهێنان و جێ به‌جێ كردنى ئامانجه‌كانى په‌یوه‌سته به سه‌ركه‌وتنى كارگێرییه‌كه‌ى، هیچ قوتابخانه‌یه‌ك ناتوانێ ئه‌و په‌یامه به‌دروستى و ته‌واوى بگه‌یه‌نێ، ئه‌گه‌ر هاتوو به‌رێوه‌به‌رێكى سه‌ركه‌وتوو به‌توانا بوونى نه‌بێ له قوتابخانه‌كه.
واته هه‌موو قوتابخانه‌یه‌كى سه‌ركه‌وتوو ده‌وه‌ستێته سه‌ر هه‌بوونى به‌رێوه‌به‌رێكى سه‌ركه‌وتوو خاوه‌ن بڕیار و به‌توانا، هه‌ر ئه‌وه‌شه وایكردووه بنیاتنان و دروست كردنى قوتابخانه سه‌ركه‌وتووه‌كان له سه‌ر شان و ماندووبوون و دڵسۆزی به‌رێوه‌به‌ره هه‌ره باشه‌كان بنیات ده‌نرێت، كه له‌گه‌ڵ ئه‌وانیش تیمێكى سه‌ركه‌وتوو دڵسۆز و خۆنه‌ویست له مامۆستایان بوونیان هه‌یه له قوتابخانه‌كه‌دا، ئه‌وه‌ش ئه‌وه ده‌رده‌خات هه‌موو به‌رێوه‌به‌رێكى به‌هێز له كارگێڕى كردن و په‌روه‌رده‌كردن و فێركردن به‌شێكى هه‌ره گرنگ و بنچینه‌یی و هه‌وێنى سه‌ركه‌وتنى هه‌ر قوتابخانه‌كه‌یه كه بتوانێ چۆن كارلێك كردن و كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆ و ئه‌رێنى هه‌بێت، له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌ى له قوتابخانه‌كه دا هه‌ن و وایان لێ بكات هه‌ر هه‌موویان له خزمه‌ت پرۆسه‌ى په‌روه‌رده و خزمه‌تكردنی قوتابیان و تێگه‌یاندن وپێگه‌یاندنى قوتابیان بن، بتوانن هه‌رده‌م و هه‌موو كات گیانى خۆشه‌ویستى و یه‌كترویستى و هۆگری و په‌یوه‌ست بوون و متووبوون و دڵسۆزی و دڵگه‌رمی و خوێن گه‌رمی و جۆش و خرۆشی له ناخی قوتابیه ئازیزه‌كان و هه‌موو لایه‌ك دروست بكه‌ن و بنیاتى بنێن، له‌و كاته‌دا ده‌توانرێ بگوترێ قوتابخانه گۆڕانكارییه‌كى ڕیشه‌یی و بنچینه‌یی به سه‌ردادێ و ده‌توانرێ به ئاسانى به‌رهه‌می باشى بێته بوون له پێناو ئامانجه‌كانى په‌روه‌رده و فێركردن.
كه‌واته به دڵنیایی و ڕاشكاوانه ده‌توانین بلێین ئه‌و ووته‌یه دروسته كه ده‌لێ" به‌رێوه‌به‌رێكى باشم بدێ، قوتابخانه‌یه‌كى باشت ده‌ده‌مێ" یانیش به واتایه‌كى تر هه‌ر كاتێ توانرا به‌رێوه‌به‌رێك به پێى مه‌رج و پێوه‌ره په‌روه‌رده‌ییه‌كان ده‌ست نیشان كرا و هه‌ڵبژێردرا دوور له هه‌ر ده‌ست وه‌ردانێكى لابه‌لا ده‌توانرێ له داهاتوودا قوتابخانه‌یه‌كى پڕ به‌رهه‌م و به سوود بۆ كۆمه‌ڵگه بێته بنیاتنان.
ئه‌لێره‌وه ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت هه‌میشه له پشت سه‌ركه‌وتنى هه‌ر قوتابخانه‌یه‌ك به‌رێوه‌به‌رێكى سه‌ركه‌وتوو و خۆنه‌ویست و په‌روه‌رده‌یی هه‌یه، واته خاڵى وه‌رچه‌رخان و پێشخستن و سه‌رخستنی پرۆسه‌ى په‌روه‌رده و فێركردن ده‌وه‌ستێته سه‌ر خاڵى چه‌قی قورسایی ئه‌ویش به‌رێوه‌به‌رى قوتابخانه‌یه كه هه‌ڵگری كۆمه‌لێ نیشانه و ئادكار و سیفاتی جوانی په‌روه‌رده‌یی بێت و، نموونه‌ى هه‌ره به‌رزی كۆمه‌ڵگه و پرۆسه‌كه بێت و به ماناى ووشه سه‌ركرده‌ى په‌روه‌رده‌یی بێت، سه‌ركرده‌یه‌ك دیدگایه‌كى زانستى و په‌وره‌رده‌یی ڕۆشن و دوورمه‌ودای هه‌بێت، بتوانێ هه‌موو توانا و ووزه‌كان بخاته گه‌ڕ و له پێناو به‌دیهێنانى ئامانجه‌كانى په‌روه‌رده و فێركردن له قوتابخانه دا، هه‌میشه گیانى هه‌وڵدان و پابه‌ند بوون و به‌رهه‌مهێنان و سووربوون له ناخى هه‌مووان دروست بكات و به‌رزی بكاته‌وه و باوه‌ڕیان پێی هه‌بێت، له هه‌مان كاتدا بڕواى ته‌واوی به ئیش پێكردن و خستنه ڕوو وه‌به‌رهێنى هه‌موو تواناكان هه‌بێت و گه‌شه‌یان پێ بدات بۆ به‌رزترین ئاست له پێناو به‌دیهێنانى ئامانجه په‌روه‌رده‌ییه جێگیر و مه‌به‌ستداره‌كان، كه هه‌میشه ئه‌و ئامانجانه كۆمه‌ڵگه و نیشتمان به‌ره‌و لوتكه و ترۆپكه ده‌به‌ن له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه.
له كۆتاییدا پێویسته و گرنگه له هه‌مان كاتدا ئه‌ركی به‌رپرسانى په‌روه‌رده‌ییه له په‌روه‌رده‌ى قه‌زاكان به‌وپه‌ری بڕوا به خۆبوون و بڕوابوون به پرۆسه‌كه‌وه و به‌رپرسیاریه‌تیان، هه‌میشه ئه‌و كه‌سانه ده‌ست نیشان بكه‌ن بۆ به‌رێوه‌به‌رى قوتابخانه‌كان په‌روه‌رده‌یی بن و شیاو گونجاو بن له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه.
به‌رێوه‌به‌رى گشتى/ وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده
ماسته‌ر له كارگێڕى په‌روه‌رده‌یی