فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە پەرلەمانی کوردستان راگەیەندراوێکی سەبارەت بە هێرشەکانی ئەمڕۆی ئێران بڵاو کردەوە

فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە پەرلەمانی کوردستان راگەیەندراوێکی سەبارەت بە هێرشەکانی ئەمڕۆی ئێران  بڵاو کردەوە

فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە پەرلەمانی کوردستان راگەیەندراوێکی سەبارەت بە هێرشەکانی ئەمڕۆی ئێران بۆ سەر هەرێمی کوردستان بڵاو کردەوە و تیایدا وێڕای ئیدانە کردن داوا دەکات لەژێر هیچ پاساوێکدا دووبارە نەبنەوە.


لە بەشێکی راگەیەندراوەکەدا هاتووە "بە نیگەرانییەکی قوڵەوە ئەمڕۆ لە چەند ناوچەیەکی جیاوازی هەرێمی کوردستان فڕۆکەی جەنگی ئێرانی بۆردوومانی هاونیشتیمانیانی سڤیلی کرد و لە ئەنجامدا چەند کەسێک شەهیدو برینداربوون".

‎فراکسیۆنی پارتی دەشڵێ: "ئێمە ئیدانەی ئەو هێرشانە دەکەین کە خەڵکی سڤیل و قوتابخانە دەکەنە ئامانج و ئەمەش دژی هەموو بنەماکانی مافی مرۆڤەو پەلاماردانی خەڵکی سڤیل تاوانێکی گەورەیە،جگە لەوەش پێشێلکاری سەروەرییەو لەگەڵ بنەماکانی دۆستایەتی یەکناگرێتەوە".

‎لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا هاتووە "ئەم جۆرە لە پەلاماردان چارەسەر نییە بۆ کێشەکان و سەقامگیری لەم ڕێگەیەوە نایەتە کایەوە،داوا دەکەین ڕێز لە هەرێمی کوردستان و خەڵکەکەی بگیرێت و لەژێر هیچ پاساوێکدا جارێکی دیکە ئەو دیمەنە تراژیدیانە نەبینینەوە کە ئەمڕۆ بینینمان".

Top