نەتەوە یەکگرتووەکان: زیاتر لە یەک ملیۆن کەس لە میانمار ئاوارە بوون
نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند: كە لە دوای کودەتاکەی میانمارەوە تا ئێستا زیاتر لە یەک ملیۆن کەس ئاوارە بوون.
ندی ئەلنەشیف، جێگری کۆمیساریای باڵای مافی مرۆڤ لە نەتەوە یەکگرتووەکان، لە میانی وتارەکەیدا لە ٥١هەمین دانیشتنی ئەنجومەنی مافی مرۆڤی ئەم ڕێکخراوە، ڕایگەیاند، کە لە دوای کودەتاکەی میانمار لە شوباتی ٢٠٢١ تا ئێستا زیاتر لە یەک ملیۆن کەس ئاوارە بوون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، زیاتر له یه‌ك ملیۆن كه‌س له ململانێكان ناچاربوون ماڵ و حاڵی خۆیان به‌جێبهێڵن و زیاتر له 45 هه‌زار كه‌سیش په‌نایان بۆ وڵاتانی دراوسێ بردووه.
ئه‌لنه‌شیف ڕایگه‌یاند: كه سوپای میانمار له دوای كوده‌تاكه‌وه به‌رده‌وامه لە توندوتیژی به‌رامبه‌ر خه‌ڵكی مه‌ده‌نی، گوتیشی، كه له ئه‌نجامی هێرشه‌كانی سوپادا دوو هه‌زار و 316 هاووڵاتیی مه‌ده‌نی گیانیان له‌ده‌ستداوه كه 118 كه‌سیان منداڵن و 15 هه‌زار و 607 كه‌س ده‌ستگیركراون و 12 و 464 كه‌سیش تا ئێستا له زینداندان.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە لە ١ی شوباتی ٢٠٢١ و دوای دەستگیرکردنی میۆ ئێنیۆنت وتەبێژی پارتی یەکێتی نیشتمانی بۆ دیموکراسی دەسەڵاتدار و ئانگ سان سوچی سەرۆکی ئەم پارتە و وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە، سوپای میانمار بەیاننامەیەکی دەرکرد و ڕایگەیاندووە، کە دەسەڵاتەکە گواستراوەتەوە بۆ فەرماندەی گشتی سوپا، مین ئانگ هلینگ.
گوڵان: سەردار خەلیل