ئۆکرانیا: زیانەکانی سوپای ڕووسیا لە ٥٦ هەزار کەسی تێپەڕاند

ئۆکرانیا: زیانەکانی سوپای ڕووسیا لە ٥٦ هەزار کەسی تێپەڕاند

 

ئەرکانی گشتی سوپای ئۆکرانیا ڕایگەیاند، لە سەرەتای شەڕی ڕووسیاوە تا ئێستا ٥٦ هەزار و ٧٠٠ سەربازی ڕووسیا کوژراون.

ئەرکانی گشتی سوپای ئۆکرانیا بە بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتێک سەبارەت بە زیانەکانی سوپای ڕووسیا ڕایگەیاند: لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٤٠٠ سەربازی ڕووسیا کوژراون و چوار فڕۆکەی جەنگی ڕووسیا لە ناوچە جیاجیاکانی ئۆکرانیا خراونەتە خوارەوە.

بەم پێیە لە 24ی شوبات تا 24ی ئەیلول 56 هەزار و 700 سەربازی رووسیا کوژراون و 259 فڕۆکەی جەنگی، 220 هەلیکۆپتەر، 2275 تانک، 4832 ئۆتۆمبێلی زرێپۆش، 1368 تۆپ، 328 موشەک هەڵگر، 171 بەرگری ئاسمانی سوپای رووسیا لەناوچووە.

هەروەها 3701 ئۆتۆمبێل و 15 کەشتی جەنگی سووک و بەلەمی خێرا، هەروەها 966 فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کە سەر بە هێزەکانی ڕووسیا بوون لەلایەن سوپای ئۆکرانیاوە تێکشکێنراون.

لە 21ی ئەیلولدا سێرگی شۆیگو وەزیری بەرگری رووسیا کوژرانی 5737 سەربازی ئەم وڵاتەی لە کاتی شەڕی ئۆکرانیا پشتڕاست کردەوە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top