پیاوێکی تونسی ئاگری لە خۆی بەردا

پیاوێکی تونسی ئاگری لە خۆی بەردا

 

پیاوێکی تونسی تەمەن ٣٠ ساڵ لە پارێزگای ئەلقەسرینی ئەم وڵاتە ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا.

ماڵپەڕی "نسمە"ی تونس لەم بارەیەوە بڵاویكردەوە: كە گەنجێکی تەمەن ٣٠ ساڵ خەڵکی ناحیەی ئەلحەرارە، سبیتلە، لە پارێزگای ئەلقەسرین، خۆی سووتاندووە.

بەپێی ئەم ماڵپەڕە، ئەو کەسە دوای خۆسوتاندن گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە و ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە باری تەندروستی ناجێگیرە.

تا ئێستا هۆکاری خۆسووتاندنی ئەم گەنجە تونسییە نەزانراوە، هەوڵی خۆسووتاندن لای خەڵکی تونس پرسێکی نادیار نییە.

لە مانگی شوباتی رابردوودا، گەنجێکی تونسی لە ناوچەی تەبرقە لە باکووری رۆژئاوای تونس ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا، وەک ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە دەستبەسەرداگرتنی مەڕ و ماڵاتی باوکی لەلایەن پۆلیسەوە.

ڕووداوەکانی خۆسووتاندن لە تونس، یادەوەری خۆسووتاندنی محەممەد ئەلبوعەزیز، سەوزەفرۆشە بەناوبانگەكەی تونس دەهێنێتەوە یاد، کە وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە دەستبەسەرداگرتنی کەلوپەلەکانی لەلایەن پۆلیسەوە ئاگری لە خۆی بەردا و بووە هۆی شۆڕش لە دژی زین ئەلعابدین بن عەلی لە ساڵی ٢٠١١ و ڕووخاندنی حکومەتەکەی.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top