بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦.٨ پلە لە مەکسیک ڕوویدا
بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦.٨ پلە بە پێوەری ڕێختەر ناوچەکانی ڕۆژئاوای ناوەڕاستی مەکسیکی هەژاند.
سەنتەری جیۆلۆجی ئەمریكا بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: بومەلەرزەیەك بە گوڕی 6.8 پلە بە پێوەری رێختەر لە ناوچەكانی رۆژئاوای ناوەڕاستی مەكسیك روویداوە.
ناوەندی ئەم بوومەلەرزەیە لە ویلایەتی میچۆکان لە مەکسیک لە قووڵایی ٢٤.١ کیلۆمەتر لە ڕووی زەویەوە ڕاگەیەندرا.
دەسەڵاتدارانی ناوچەکە ڕایانگەیاندووە، کە تا ئێستا هیچ هەواڵێک لەبارەی زیانەکانی گیانی و ماددی و ئەگەری زیانەکانی ئەم بوومەلەرزەیە بڵاونەکراوەتەوە.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە لە 19ی ئەیلولدا لە ویلایەتی میچۆکان لە کاتی بوومەلەرزەکەی 7.6 پلەی پێوەری ڕیختەردا دوو کەس گیانیان لەدەستدا.
گوڵان: سەردار خەلیل