بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 6.8 پلە تایوانی هەژاند
دەسەڵاتدارانی تایوان ڕایانگەیاند: كەلە کاتژمێرەکانی سەرەتای سەرلەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە لە باشووری ڕۆژهەڵاتی تایوان بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦.٨ پلە بە پێوەری ڕێختەر ڕووی داوە.
ئەم بوومەلەرزەیە لە نزیک کەناراوەکانی شاری تایتۆنگ لە باشووری ڕۆژهەڵاتی تایوان و لە قووڵایی ٧ کم ڕوویداوە و بەهۆی توندییەکەی لە باکووری تایوانیش هەستی پێکراوە.
لەگەڵ بومەلەرزەکە باڵەخانەیەکی دوو نهۆمی کە خوارەوەی فرۆشگا بوو داڕماوە، هەروەها شەمەندەفەرێك دوای بوومەلەرزەکە لە ڕێڕەوەكەی دەرچووە، تا ئێستا زیانەکانی ئەم بوومەلەرزەیە بڵاو نەكراوەتەوە.
دەزگای کەشناسی ژاپۆن دوای ئەو بوومەلەرزەیە هۆشدارییەکی تسونامی بڵاوکردەوە.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە دوێنێش لە تایوان بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦.٥ پلە ڕوویداوە.
گوڵان: سەردار خەلیل