چۆنیه‌تى پێشوازی كردن له قوتابیان
یه‌كه‌م سه‌رۆكی ده‌وڵه‌تى ئیماراتى عه‌ره‌بی یه‌كگرتوو(شێخ زاید كوڕى سلتان)ده‌لێ" فێركردنی خه‌ڵك و ڕۆشنبیركردنیان خۆی له خۆیدا سامانێكى گه‌وره‌یه و شانازی پێ ده‌كه‌ین، زانست سامانێكه ئێمه پاشه ڕۆژ بنیات ده‌نێین له سه‌ر بنچینه‌ى زانستى".
له چه‌ند ڕۆژى ڕابردوو ساڵى نوێی خوێندن (2022-2023) ده‌ستى پێكردوو ده‌رگاى قوتابخانه‌كان به ڕووى قوتابییه خۆشه‌ویسته‌كان كرایه‌وه و پێشوازی له قوتابیان كرا، ئه‌وه‌ى سه‌رنجی منی ڕ‌اكێشا دڵنیام زۆرێك له په‌روه‌رده‌كاران و دانیشتوانى هه‌رێمى كوردستان هاوڕان له سه‌ر ئه‌وه‌ى ژماره‌یه‌ك له قوتابخانه‌كان به شێوازی جیاواز پێشوازییان له قوتابییه‌كانیان كرد، هه‌ر چه‌نده له ووتاری هه‌فته‌ى ڕابردوو ئاماژه‌م پێدابوو كه قوتابخانه‌كان چۆن ئاماده‌كاری بكه‌ن بۆ پێشوازی ساڵى نوێی، ئه‌وه‌ى گرنگه ئه‌وه‌یه به‌رێوه‌به‌رى سه‌ركه‌وتوو و په‌روه‌رده‌یی و بوێر چاوه‌ڕێ ناكات چی پێ بلێن چ بكات و چ نه‌كات، به‌ڵكو خۆی سه‌ركرده‌ى په‌روه‌رده‌ییه له قوتابخانه نبێ كه‌سیش له خۆى به دڵسۆزتر بزانێ بۆ په‌روه‌رده و فێركردن له قوتابخانه‌دا، بۆیه هه‌رده‌م به‌رێوه‌به‌رى سه‌ركه‌وتوو ودڵسۆزو به‌توانا پلانى په‌روه‌رده‌یی هه‌یه بۆ هه‌موو ئه‌گه‌ر و پێشهات و ڕووداوێك تایبه‌ت چۆن پێشوازی له ساڵى نوێی خوێندن ده‌كات، به ڕاستى دڵخۆش بوو كه ژماره‌یه‌ك له قوتابخانه‌كان به شێوازی جوان و سه‌رنج ڕاكێش و جیاواز پێشوازییان له قوتابییه ئازیزه‌كان كرد‌و توانییان ئه‌و چه‌ند ڕۆژه‌ى ده‌ست پێكردنى ساڵى نوێی خوێندن بكه‌نه وێستگه‌یه‌كى زیندوو و هه‌رده‌م له بیر نه‌كراو له ناخى قوتابییه‌كانیان ببێته جۆرێك له جۆره‌كانى هاندان و دنه‌دانی مه‌عنه‌وی، وایان له قوتابییه‌كانیان كرد هه‌ست به خۆشی و خرۆشی و جۆش بكه‌ن و قوتابخانه‌یان خۆش بوێت و نه‌ترسن هه‌ست به شه‌رم و دڵه ڕاوكێ نه‌كه‌ن و بزانن كه هه‌موو قوتابخانه له خزمه‌ت پێگه‌یاندن و تێگه‌یاندن دڵخۆش كردنى و په‌روه‌رده كردنى قوتابییه‌كان دایه و هه‌ست به ئارامی و دڵنیایی و حه‌سانه‌وه بكه‌ن.
بۆیه جارێكى تر جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌مه‌وه وێرای ده‌ست خۆشی بۆ ئه‌و به‌رێوه‌به‌رانه‌ى توانیان به شێوه‌یه‌كى ته‌ندروست و په‌روه‌رده‌یی پێشوازی له قوتابیان بكه‌ن و ئه‌وانه‌ى تریش ده‌توانن له سه‌ره‌تاى هه‌فته‌ى داهاتوو به جۆرێك له جۆره‌كان پلانى پێشوازییان هه‌بێت بۆ قوتابییه‌كانیان وتاری هاندان و ئامۆژگارییان هه‌بێت و یان شیرینى ببه‌خشن به سه‌ر قوتابییه‌كان و ناساندنیان بۆ بكه‌ن بۆ ناسینى یه‌كتر و مامۆستاكانیان، هه‌روه‌ها پێ ناساندنی قوتابخانه‌كه‌یان به گشتی و ژوور و پۆله‌كان بڕازێننه‌وه و خۆ ده‌كرێ له هه‌ندێ قوتابخانه كارتى تایبه‌ت به ده‌ست پێكردنى ساڵى نوێی و پیرۆزبایی كردن ئه‌و جۆره كارتانه به سه‌ر مامۆستایانیش دابه‌ش بكرێ، وه‌كو بیرۆكه‌یه‌كى سه‌رسام و ناوازه‌كه له ناوه‌ڕۆكدا هاندان و پیرۆزبایی و به‌خێرهاتن له مامۆستاكانه و بتوانن وه‌كو یه‌ك تیم كار بكه‌ن و پرۆسه‌ى په‌روه‌رده و فێركردن له قوتابخانه‌كه‌یان سه‌ربخه‌ن و كه خۆی له خۆیدا گرنگیدانه به ده‌سته‌ى مامۆستایان و په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كى به‌هێز له‌گه‌ڵ تیمه‌كه‌ى.
بۆیه گرنگه ڕۆژانى سه‌ره‌تا و هه‌فته‌كانى ده‌ست پێكردن هه‌موو هه‌وڵه‌كانی به‌رێوه‌به‌رى قوتابخانه و ده‌سته‌ى كارگێڕى و سه‌رجه‌م مامۆستایان له پێناو هاندان و زیاتر كردنى ئاره‌زوو و خواستی قوتابین بۆ قوتابخانه و خۆشه‌ویستیان بۆ بابه‌ت و وانه‌كان و سووربوون و ڕژدییان زیاتر بێت بۆ پێشكه‌ش كردنى زیاتر و زیاتر. هه‌رده‌م قوتابخانه به ماڵى دووه‌م بزانن و ژینگه‌یه‌كى پڕ له سۆز و په‌روه‌رده‌یی وخۆشه‌ویستی و میهره‌بانی بۆ قوتابیان فه‌راهه‌م بكه‌ن و ترس و ڕاڕای له دڵ و ده‌روونیان بوونى نه‌مێنێ، له قوتابخانه ڕانه‌كه‌ن و به‌ڵكو كه ده‌چنه‌وه به حه‌سره‌ت و تامه‌زرۆوه چاوه‌ڕوانى به‌یانییه‌كه‌ى ده‌كه‌ن تا بگه‌نه‌وه قوتابخانه و پۆله‌كان و هاوپۆله‌كان و مامۆستاكانیان، ئه‌وه‌ش ده‌رئه‌نجام دڵنیایی و ئارامی و ئاسوده‌یی لاى گشت قوتابیان دروست ده‌كات كه له كۆتاییدا زۆر به ئاسانى قوتابخانه ده‌توانێ ئه‌و ئامانجه به‌ده‌ست بهێنێ كه توانرا له ناخی قوتابییه‌كان بیچێنێ وچه‌سپی بكات، ئه‌ویش په‌روه‌رده كردن و بنیاتنانى تاكى كۆمه‌ڵگه‌یه كه قوتابییه به دڵنیایی هه‌مووی ده‌گه‌رێته‌وه سه‌ر ئه‌و گرنگیدان و بایه‌خدانى به‌رێوه‌به‌ر و مامۆستاكانه‌وه دێت كه هه‌ر له پێشوازی كردنی قوتابیان و تا دوایی توانیان شوێنه‌واری بیر له خۆشه‌ویستى و هه‌ست كردن به ئاسوده‌یی له دڵ و ناخی قوتابییه‌كان جێی بكه‌نه‌وه و په‌ره‌ی پێ بده‌ن.
به‌رێوه‌به‌رى گشتى/ وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده
ماسته‌ر له كارگێڕى په‌روه‌رده‌یی