سەلما حایک: هۆڵیۆد لایەنی جوان و قێزەوەنی هەیە

سەلما حایک: هۆڵیۆد لایەنی جوان و قێزەوەنی هەیە

سەلما حایكی (تەمەن 55 ساڵ) بە هۆی جوانی و سەرنجڕاكێشی و توانای هونەرییەوە توانیی سەرنجی بەرهەمهێنەر و دەرهێنەرانی جیهانی بۆ لای خۆی رابكێشێت، سەرەڕای سەركەوتن و ناوبانگی لە هۆڵیۆد، ئەو ژیانە خۆشەی تێیدا دەژیی بێ ئاستەنگ و گرفت نەبووە، ئەمەش وای كردووە كە بە راشكاوی بڵێت: هۆڵیۆد و كاری نواندن چۆن جوان و چێژبەخشە، بە هەمان شێوەش لایەنی قێزەوەنی هەیە.
سەلما سامی حایك لە 2ی ئەیلولی ساڵی 1996 لە خێزانێكی زۆر دەوڵەمەند لەدایكبووە، باوكی بازرگانێكی مەكسیكیی بەڕەچەڵەك لوبنانییە، دایكیشی بەناوی دیانا خیمینێزە گۆرانیبێژی ئۆپێرایە.
سەلما كە تەمەنی 12 ساڵ بوو، بۆ خوێندن گەشتی كرد بۆ ویلایەتی لویزیانای ئەمریكا، دوای چەند ساڵێك گەڕایەوە مەكسیك بۆ خوێندنی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان لە زانكۆی ئیبێرۆ ئەمریكانا.
لە ساڵی 1988 جارێكی دیكە گەڕایەوە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، بەتایبەتی كالیفۆرنیا، بۆ خوێندنی نواندن لە پەیمانگەی (ستێلا ئادلێر) و لەم قۆناغەدا دەستی كرد بە پلاندانان و، بڕیاری دا ببێتە ئەكتەرێكی پیشەیی و ئەم بڕیارەش هانی دا بۆ سەركەوتن لە زنجیرەی مەكسیكی تێرێزا.
سەلما حایك دوو نەشتەرگەریی جوانكاریی ئەنجام داوە، یەكەمیان بۆ لووتی، دووەمیشیان بۆ گەورەكردنی سنگی، سامانەكەی بە 90 ملیۆن دۆلار مەزەندە دەكرێت.
حایك بە ڕۆڵی ئەكتەرییەوە نەوەستا، بەڵكو كۆمپانیایەكی گەورەی بەرهەمهێنانی هونەریی دامەزراند، كە تایبەت بوو بە پێشكەشكردنی فیلمە لاتینییەكان، هەروەها لە ساڵی ٢٠١١ براندی تایبەتی خۆی لە بەرهەمەكانی جوانكاری و چاودێریی پێست و چاودێریی قژ خستە بازاڕەوە بە ناوی Nuance، لە ساڵی ٢٠١٧دا سەلما حایك بەرهەمهێنەری بەناوبانگی هۆلیوود، هارڤی واینشتاینی تۆمەتبار كرد بە هەراسانكردن و دەستدرێژی سێكسی.
لەم رووە لە ساڵی ٢٠١٧ بە ڕۆژنامەی نیویۆرك تایمزی ڕایگەیاندبوو كە واینشتاین «دڕندەیەك» بووە، كە بەهۆی توڕەییەوە دەجووڵێت، هەروەها تۆمەتباری كردووە بە دەستدرێژیی سێكسی و هەڕەشەی كوشتن.
سەرچاوە : العین

Top