وەزیری دەرەوەی ئەمریکا داوای ڕاگرتنی شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا دەکات
لەگەڵ دەستپێکردنی ناکۆکییە چڕەکانی نێوان کۆماری ئازەربایجان و ئەرمینیا، ئەمریکا داوای وەستاندنی ئەو ململانێیانەی کرد.
بۆ یەکەمجار ئاژانسەکانی هەواڵی ڕووسیا باسیان لە دەستپێکی بۆردومانی یەکتری پێگەکانی کۆماری ئازەربایجان و ئەرمینیا لەسەر هێڵە سنوورییەکان و بەربەستی قەرەباغ کردووە. باکو باسی لە ژمارەی قوربانییەکانی لەو ململانێیانە کرد، بەڵام یەریڤان تا ئێستاش لەم بابەتە بێدەنگە.
لەلایەکی دیکەوە ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا داوای لە هەردوولا کردووە دەستبەجێ کۆتایی بە شەڕەكە بهێنن.
جگە لە ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی روسیا، نیکۆل پاشینیان سەرۆک وەزیرانی ئەرمینیا پەیوەندی بە ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا و ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکاوە کردووە بۆ تاوتوێکردنی دۆخەکە، ئەرمینیا رایگەیاندووە، ئەو پرسە دەبەنە ئەنجومەنی ئاسایش.
باکۆ و یەریڤان یەکتر تۆمەتبار دەکەن بە دەستپێکردنی پێکدادان و تۆپباران كردن.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە لە شەڕی نێوان ئەو دوو وڵاتەدا لە ساڵی ٢٠٢٠دا کۆماری ئازەربایجان توانی لە ساڵانی نەوەدەکاندا بەشێکی زۆر لە ناوچە داگیرکراوەکان وەربگرێتەوە. لەم ساڵەدا هەردوولا بە نێوەندگیری ڕووسیا گەیشتنە ڕێککەوتنی ئاشتی.
گوڵان: سەردار خەلیل