تەرمی 12 کۆچبەری نایاسایی لە کەناراوەکانی تونس دۆزرایەوە
پاسەوانی نەتەوەیی تونس ڕایگەیاند: تەرمی ١٢ کۆچبەری نایاسایی دۆزرایەوە کە دوای وەرگەڕانی بەلەمەکەیان لە دەریای ناوەڕاست گیانیان لەدەستداوە.
حوسام ئەلجەبابلی، وتەبێژی پاسەوانی نیشتمانی تونس راگەیاند: تەرمی 12 کۆچبەری نایاسایی لە ئاودا دەرهێنراون کە لە دوای وەرگەڕانی بەلەمەکەیان لە کەنارەکانی رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە لە دەریای ناوەڕاست گیانیان لەدەستداوە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو به‌له‌مێك كه زیاتر له 35 كۆچبه‌ری نایاسایی هەڵگرتبوو له كه‌ناراوه‌كانی "المه‌هدیه" نقوم بووه و هێزه ئه‌منییه‌كان توانیان 14 كه‌سیان له مه‌ترسی خنكان رزگار بكه‌ن.
وڵاتانی باکووری ئەفریقا وەک تونس، لیبیا و مەغریب وەک خاڵی ڕۆیشتن بۆ کۆچبەرانی نایاسایی بەکاردەهێنرێن بۆ گەیشتن بە ئەوروپا بەهۆی نزیکبوونەوەیان لە دەریای ناوەڕاست.
گوڵان:سەردار خەلیل