پاشینیان: لە شەڕ و پێکدادان لەگەڵ ئازەربایجان ٤٩ کەس کوژراون

پاشینیان: لە شەڕ و پێکدادان لەگەڵ ئازەربایجان ٤٩ کەس کوژراون

 

 

سەرۆک وەزیرانی ئەرمینیا ڕایگەیاند: کە تا ئێستا ٤٩ کەس لە شەڕ و پێکدادان لەگەڵ ئازەربایجان کوژراون.

نیکۆڵ پاشینیان، سەرۆکوەزیرانی ئەرمینیا لە پەرلەمانی ئەم وڵاتە ڕایگەیاند: لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە، چڕی پێكدادانەکان کەمی کردووە، بەپێی داتاکانی وەزارەتی بەرگریی وڵاتەکەمان، تا ئێستا ٤٩ کەس گیانیان لەدەستداوە، بەڵام ئەمە ژمارە ئامارێکی دیاریکراو و کۆتایی نییە.

پاشینیان ئاماژەی بەوەدا کە ئەوان لەگەڵ نزیكبوونەوەی ئازەربایجان بۆ رێککەوتنی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ کۆک نین و گوتیشی: ئێمە ئامادەین رێگاکان بکەینەوە بۆ ئەوەی هەموو وڵاتانی ناوچەکە بە ئەرمینیا و ئازەربایجانەوە بتوانن ئەو رێگایانە بەکاربهێنن.

پاشینیان گوتیشی: "ئەنجوومەنی ئاسایشی ئەرمینیا شەو كۆبوونەوەیەكی ئەنجامدا و تا بەرەبەیان تاوتوێی دوایین پێشهاتەكان كرا".

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top