ماوسێكی سەرنج راكێش چەند دوگمەی هەیە

ماوسێكی سەرنج راكێش چەند دوگمەی هەیە

 ماوسی كۆمپیوتەر چەند ساڵێكە گۆڕانێكی ئەوتۆی بەسەردانەهاتووە، بەڵام ماوسی كۆمپانیای Anton Cvelbar ماوسێكی سەرنج راكێشی بەرهەم هێناوە، ماوسێك بە كۆمەڵە دوگمەیەكی تایبەت كە زۆربەی ئەركی فەرمانەكان جێبەجێ دەكات. گشت ئەو دوگمانەی لەسەر ماوسەكەن، دوگمەی ژمارەن.

زیادكردنی دوگمەی ژمارەیی و تۆپێك كە دەسووڕێت بەتایبەتی بۆ ئەوانەی كە لاپتۆپ یا كرۆم بوك بەكار دێنن و دوگمەی ژمارەیان نییە گرنگی تایبەتی هەیە. ماوسێك كە دوگمەی ژمارەی هەبێ ئاسانكارییەكی زۆری تێدایە بۆ ئەو لاپتۆپانەی كە دوگمەی ژمارەیان تێدا نییە.

ماوسەكە بۆ ئەوانەی كە بەشێوەی رێك نەخشە و دیزاینی سێ رەهەندی دروست دەكەن گرنگی خۆی هەیە. بۆ وێنە بۆ دیزاینەرانی ئۆنلاین، بیناسازان، كۆمپانیاكانی دروستكردنی بینا و باڵەخانەكان، بانك و... دەتوانن لەو ماوسە سوود وەربگرن. تۆپەكەی كە لەسەرەوە دەسووڕێت وا دەكات بەكارهێنەر ئەوەندە دەست نەجوڵێنێت.

 

Top