سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقى كرد

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقى كرد

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و سەرۆکی هاوپەیمانیی سیادە کرد و بارودۆخی سیاسی عێراقیان تاوتوێ کرد

ئەمڕۆ یەکشەممە 11ی ئەیلوول، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و خەمیس خەنجەر سەرۆکی هاوپەیمانیی سیادە کرد و لە دیدارەکەدا دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی دۆخی گشتیی عیراق تاووتوێ کرا.

هەروەها جەخت لە گرنگیی تێپەڕاندنی بنبەستی سیاسیی، لە ڕێگەی گفتوگۆ و گەیشتن بە چارەسەرێک، کە لە بەرژەوەندی هەموو پێکهاتەکانی عێراق بێت کرایەوە.

Top