بیلال ساڵح و هه‌ولێر له سه‌ر پاره رێك نه‌كه‌وتن
بیلال ساڵح و هه‌ولێر له سه‌ر پاره رێك نه‌كه‌وتن
هه‌ر چه‌نده یانه‌ى هه‌ولێر ئه‌م وه‌رزه چه‌ندین گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ یاریزانانى ناوه‌خۆی و بیانى مۆركردوه به ئامانجى به‌هێز كردنى ریزى پێكهاته‌ى یانه‌كه‌ى، به‌ڵام یه‌كێك له یاریزانه كورده‌كانى یانه‌كه به‌هۆى رێكنه‌كه‌وتنى له سه‌ر پاره گرێبه‌سته‌كه‌یان هه‌ڵوه‌شاندوه و بیلال یانه‌یه‌كى تر هه‌ڵده‌بژێرێت، له باره‌ى جێهێشتنی یانه‌ى هه‌ولێریش بیلال ساڵح بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: هه‌ر چه‌نده من بڕیار بوو له‌گه‌ڵ یانه‌ى هه‌ولێر به‌رده‌وام بم، به‌ڵام به‌هۆى پاره‌وه رێكنكه‌وتووین به یه‌كه‌وه له‌گه‌ڵ یانه‌ى هه‌ولێر، بۆیه یانه‌ى هه‌ولێریش زۆر دواكه‌وتن له قسه كردن له‌گه‌ڵ تیپه‌كه و نه‌گه‌یشتووینه رێكه‌وتن، له‌باره‌ى هه‌بوونى گرێبه‌ستى تریش بیلال گوتى" له هه‌ریه‌ك له یانه‌كانى نه‌ورۆز و پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى و دهۆك گرێبه‌ستم پێشكه‌ش كرا، ئه‌وه‌ى ڕاستى بێت حه‌زم ده‌كرد بچمه ریزى یانه‌ى نه‌ورۆز بۆ خولى نایابى یانه‌كانى عێراقی یاری بكه‌م، به‌ڵام هه‌ولێر دره‌نگ قسه‌یان له‌گه‌ڵم كرد، بۆیه یانه‌ى نه‌ورۆز یاریزانى شوێنى یارى كردنى منی هێنا، گوتیشى" ئه‌وه‌ى ڕاستى بێت له‌گه‌ڵ یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى گه‌یشتوومه‌ته رێكه‌وتن بۆ ئه‌وه‌ى وه‌رزی نوێ له خولی پله یه‌كى عێراقی یاری بۆ یانه‌ى پێشمه‌رگه بكه‌م، گوتیشى" له ئێستادا گرفتم له‌گه‌ڵ هیچ یانه‌یه‌ك نییه و ده‌مه‌وێ بچمه هه‌ر یانه‌یه‌ك خزمه‌ت بكه‌م و ئه‌نجامى گه‌وره له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه به‌ده‌ست بهێنم، هیوادارم بتوانم ئاست و ئه‌نجامى گه‌وره پێشكه‌ش بكه‌م له داهاتوودا.
كارزان كانه‌بی