هەڵوێستی پارتی لەسەر کشانەوەی کورد لە پەرلەمانی عێراق ئاشکرا كرا

هەڵوێستی پارتی لەسەر کشانەوەی کورد لە پەرلەمانی عێراق ئاشکرا كرا

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی مەحموود محەمەد گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان، هەڵوێستی پارتی لەسەر کشانەوەی کورد لە پەرلەمانی عێراق ئاشکرا کرد و ڕای گەیاند ئەم بابەتە پێویستی بە کۆبوونەوەیە، تاوەکو بەیەکەوە بڕیاری لەسەر بدەن.

گوتەبێژی پارتی لە لێدوانێكدا سەبارەت بە کشانەوەی کورد لە پەرلەمانی عێراق ڕای گەیاند كە پێویستە ئەم بابەتانە بە دانیشتن و کۆبوونەوە تاوتوێ بکرێن بۆ ئەوەی بەیەکەوە بڕیاری لەسەر بدەن.

لەبارەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراقیشەوە گوتی لەمبارەیەوە ڕێگر نین لە ئەنجامدانەوەی هەڵبژاردن، بەڵام پێویستە هەموو لایەنەکان لەسەری ڕێک بکەون و بەڵێن بدەن کە ئەنجامەکانی هەڵبژاردنەكە قبووڵ دەکەن.

Top