ئاماده‌كاری بۆ ده‌ستپێكی ساڵى نوێی خوێندن

فه‌یله‌سوف و بیرمه‌ندی ئیتالی (نیكۆلا مكیاڤیلی) ده‌لێ" هه‌ركاتێك ئاماده‌كارییه‌كان گه‌وره و مه‌زن بوون، ئه‌وا هه‌رگیز قورسی و سه‌ختییه‌كان گه‌وره نین".
له چه‌ند ڕۆژى داهاتوو ساڵى نوێی خوێندنى (2022-2023) ده‌ست پێ ده‌كات، هه‌موو لایه‌ك له په‌روه‌ده و قوتابخانه و خێزان ده‌بێ به‌وپه‌ری دڵخۆشی و جۆش و خرۆشی خۆیان ئاماده‌كردبێ بۆ پێشوازی كردن له ساڵى نوێی خوێندن كه بێگومان هه‌موو ئاماده‌كارییه‌ك ووزه‌یه‌كى ئه‌رێنى ده‌به‌خشێت. بۆیه پێویسته سه‌ره‌تا له‌لایه‌ن به‌رێوه‌به‌رایه‌تى په‌روه‌رده‌ى گشتی پارێزگاكان و په‌روه‌رده‌ى قه‌زاكان ئاماده‌كاری پێویست كرابێ و پلان و ساڵنامه‌ى نوێی گشتاندنى بۆ كرابێ بۆ قوتابخانه‌كان، له‌وه‌ش گرنگتر قوتابخانه‌كانه چۆن خۆیان ئاماده‌كردووه بۆ پێشوازی كردن به گوڕ وتین و پلانى نوێ ، سه‌ره‌تا پێویسته سه‌رتاپای قوتابخانه بشۆردرێ هه‌موو ژووره‌كان و ئاوده‌سته‌كان و كارگێڕى و گۆڕه‌پان و مێزوكورسییهكان خاوێن بكرێته‌وه و ئامادە بکرین كۆگا پاك بێت، قوتابخانه‌یه‌كى پاك و خاوێن و جوان و دڵگیر بێنه پێش چاوان، بئگومان به‌رێوه‌به‌رى قوتابخانه به‌وكارانه هه‌ڵده‌ستێ به هاوكاری یاریده‌ده‌ره‌كانى و به‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ فه‌رمانگه‌ى شاره‌وانى و ئاو یانیش له پاره‌ى فرۆشگا، په‌روه‌رده‌ى قه‌زاكان پێویسته به‌دواداچوون بكه‌ن و هاوكاریان بكه‌ن له ئاماده‌كردنى قوتابخانه‌كان له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه، پێش ده‌ستپێكردنى ساڵى نوێ لیژنه‌كانى پێشوازی كردن له قوتابیان و دابه‌شكردنى په‌رتووك ئاماده‌كرابێ و به‌رێوه‌به‌ر و یاریده‌ده‌ر و مامۆستاكان به دلێكی خۆش و ڕوویه‌كى گه‌ش و جل و به‌رگی فه‌رمی پێشوازی له ده‌ست پێكردنى ساڵى نوێ بكه‌ن و كه‌شێكى په‌روه‌رده‌یی له باروگونجاو بڕه‌خسێنن بۆ قوتابیان.
هه‌ر له سه‌ره‌تاوه پشوو درێژى ودادپه‌روه‌ری و دانایی بكه‌نه پڕه‌نسیپی ده‌ست پێكردنى ساڵى نوێ چونكه قوتابخانه كارگه‌ى بنیاتنان و دروست كردنى تاكی كۆمه‌ڵگه‌یه و هه‌رگیز جیاوازی له نێوان قوتابییه‌كان نه‌كه‌ن و قوتابخانه بكهنهماڵى دووه‌مى هه‌مووان.
ئه‌وه‌ى له سه‌ر كه‌س و كار و خانه‌واده‌ى قوتابییه ئازیزه‌كان پێویسته ده‌بێ پێش ده‌ست پێكی ساڵى نوێی منداڵه‌كانیان ئاماده كردبێ و سه‌رجه‌م پێداویستییه‌كانیان بۆ فه‌راهه‌م و دابین كردبێ له ڕووى جل و به‌رگ و جانتا و ده‌فته‌ر و قه‌له‌م و پێداویستییه‌كانى تری قوتابخانه، له‌وه‌ش گرنگتر پێویسته كه‌شێكى هێمن و ئارام و گونجاو بۆ منداڵه‌كانیان له ماڵه‌وه دروست بكه‌ن، چونكه زۆر جار وا بووه خێزان هه‌موو پێداویستییه‌كى بۆ منداڵه‌كه‌ى دابین كردووه، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه له ماڵه‌وه گرنگی به ڕه‌خساندنی كه‌شێكى ئارام نه‌داوه بۆ خوێندنی، پێویسته لایه‌نى دروونی منداڵ له ماڵ جێگیر و هێمن بێت ئه‌وه‌ش ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی خێزان به تایبه‌تى دایك و باوك نابێ ئه‌و لایه‌نه فه‌رامۆش بكرێ، بۆ منداڵ گرنگه ڕۆژى یه‌كه‌م دایكی یان باوكی له‌گه‌ڵ خۆی بباته باخچه‌ى منداڵان یان قوتابخانه پۆڵى یه‌كه‌م كه‌سه‌ره‌تا وه‌رده‌گیرێ له ئه‌نجامدا دڵنه‌وایی و هێوری دهبەخشێته قوتابی و له هه‌مان كاتیش‌دا ئاماژه‌ى گرنگیدانى خێزانه به منداڵه‌كه‌یان.
بۆ قوتابیه‌كانیش له سه‌رجه‌م قۆناغه‌كانى تر پێویسته به‌وپه‌ری دڵخۆشى و گڕوتینه‌وه پێشوازی له ساڵى نوێ بكه‌ن، چونكه هه‌موو دڵخۆشییه‌ك نیشانه‌ى هه‌بوونى ووزه‌ى ئه‌رێنییه و په‌رۆشی بۆ خوێندن زیاتر ده‌كات، ئه‌لێره‌وه گرنگه قوتابیه‌كانمان هه‌ر له سه‌رتاوه به دیدگا و نیگاى ڕۆشنه‌وه به‌وپه‌ری پابه‌ند بوون به رێنماییه‌كان و خوێندن و ده‌وام كردن و سه‌ركه‌وتن و ده‌رچوون له‌و ساڵه‌دا ڕوو له قوتابخانه‌كان بكه‌ن و ته‌نها و ته‌نها چاویان له سه‌ر سه‌ركه‌وتن و كۆڵنه‌دان و كۆشش كردن بێت و خۆیان ماندوو بكه‌ن و هه‌وڵ بده‌ن، چونكه ده‌رئه‌نجام هه‌موو ماندووبوونێك و هه‌وڵدانێك بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خودی قوتابیه‌كانه و خوداى گه‌وره‌ش پادداشتی ئه‌وانه ده‌كات كه خۆیان ماندوو ده‌كه‌ن و هه‌وڵ ده‌ده‌ن و به‌دڵنیایش ده‌گه‌ن به ئامانجه‌كانیان.
به‌رێوه‌به‌رى گشتى/ وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده
ماسته‌ر له كارگێڕى په‌روه‌رده‌یی