لەهێرشێکی چەقۆدا لە کەنەدا ٢٥ کەس کوژران و برینداربوون

لەهێرشێکی چەقۆدا لە کەنەدا ٢٥ کەس کوژران و برینداربوون

 

 

دوای چەندین هێرشی چەقۆ لەلایەن دوو هێرشبەرەوە لە کەنەدا 10 کەس کوژران و 15 کەسی دیکەش برینداربوون.

ڕواندا بلک مور، یاریدەدەری کۆمیساری پۆلیسی سواری شاهانەی کەنەدا، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان لە چەندین هێرشی چەقۆدا لە ویلایەتی ساسکاچوان ١٠ کەس کوژراون و ١٥ کەسی دیکەش برینداربوون، ئەگەری ئەوە هەیە ژمارەی بریندارەکان زیاتر بێت کە بە رێگەی دیکەوە گەیێنراونەتە نەخۆشخانە.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له ویلایەتی‌ ئێمه‌ روویدا ترسناكه‌، ئێمە بەدوای دوو تۆمەتباری ئەم ڕووداوەدا دەگەڕێین، داوا لە دانیشتوانی شاری ساسکاچوان و ویلایەتەکانی دراوسێ دەکەین کە وریا بن و بە بینینی هەر شتێكی گومانلێكراو پۆلیس ئاگادار بكەن.

پۆلیسی کەنەدا لە هەژماری فەرمی خۆی لە سۆشیال میدیا بڵاویکردەوە، كە هەوڵەکانی پۆلیس بۆ دەستگیرکردنی ئەو دوو تۆمەتبارە دەستیپێکردووە، دوو تۆمەتبارەکە بریتین لە دیمین و مایل سندرسون کە تەمەنیان ٣٠ و ٣١ ساڵە.

هەروەها پۆلیسی کەنەدا داوای لە زۆرێک لە دانیشتوانی شاری ساسکاچوان کردووە کە لەو شوێنەی لێینە پەنا بگرن و لە کەسانی گومانلێکراو نزیک نەبنەوە.

 

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

 

Top