كاسرین: بەپێی كات و توانام وەرزش ئەنجام دەدەم

كاسرین: بەپێی كات و توانام وەرزش ئەنجام دەدەم

خانمە ئەكتەری ناسراوی بەریتانی (كاسرین زیتا جۆنز) لە 25ی سێپتێمبەری 1969 لەدایكبووە، سەرەتای دەركەوتنی لە رێگەی شانۆ بوو، بەڵام ئەو هەر زوو خولیای هونەر بوو و خۆشەویستی خۆی بۆ هونەر بە چەندین شێواز دەربڕی، چونكە بەر لەوەی بگاتە تەمەنی 10 ساڵی، گۆرانی وتووە و، لە چەندین نمایشی سەمادا بەشداریی كردووە.
ماوەیەك كاسرین دووچار نەخۆشییەكی دەروونی سەختە هاتەوە، بەڵام ئەمە هیچ كاریگەرییەكی نەرێنیی لەسەر ژیانی نەبوو، لەم بارەیەوە مایكڵ دەڵێت: «زۆر كەس بیریان لەوە دەكردەوە كە رەنگە نەخۆشكەوتنی كاسرین پەیوەندی نێوانمان لاواز بكات، یان هەر نەیهێڵێت، بەڵام ئەم نەخۆشییە بووە هۆی ئەوەی كە پەیوەندییەكەمان زۆر لە جاران بەهێزتر بێت، چونكە ئەو دژی نەخۆشییەكەی دەجەنگا، منیش زیاتر هانم دەدا، بەڵام خۆی كەسێكی بەهێز و بێ وێنە بوو و توانی كۆنتڕۆڵی بارودۆخی خۆی بكات، ئەمەش كارێكی دەگمەن و ناوازە بوو.»
كاسرین بە یەكێك لە ئەكتەرە جوانەكانی هۆڵیۆد ناسراوە، سەبارەت بە گرنگیدان بە جوانیی خۆی كاسرین دەڵێت: «بێگومان ئەو كرێمانە بەكاردەهێنم كە بۆ پێستی من پێویستن، بەپێی كات و توانام وەرزش ئەنجام دەدەم، هەروەها زۆر ئاو دەخۆمەوە و خۆم لە خواردنەوە گازییەكان بە دوور دەگرم و، دەموچاویشم رۆژانە بە رۆنی ئەركان چەور دەكەم، كە زۆر گرنگە بۆ وشك نەبوونی پێستی ئافرەتان و رێگە لە پەیدابوونی چرچ و لووچ دەگرێت».

Top