پانكەی تایبەت بە مۆبایل

پانكەی تایبەت بە مۆبایل

كۆمپیوتەر و لاپتۆپ خۆیان لەناویاندا فەنێكی تایبەت واتە پانكەیەكی تێدایە كە ناهێڵێت كێشەی بۆ بێتە پێش لەكاتی گەرم بووندا، لاپتۆپەكان جگە لەوەی لەناو خودی لاپتۆپەكە فەنی تێدایە، دەكرێت لەو ستاندەی لەسەری دادەنرێ چەند پانكەیەك هەبێت.

مۆبایلە تایبەتەكان ئەوانەی زۆر سوودیان لێوەردەگیرێ و فیلمی HD و گەیمەی قورسیان پێدەكرێ ئەوانیش گەرم دادێن و لەداهاتوودا باترییەكەیان تێكدەچێت.

پانكەی جۆری Mobile Phone Cooling Fan زۆر بەهێزە، زوو مۆبایل فێنك دەكاتەوە. چونكە 8 پەڕی هەیە. بەجۆرێكە بە خێرایی گەرمی ناو مۆبایلەكە دەباتە دەرەوە.

دەنگی فێنك كەرەوەكە كەمە و بەكارهێنەر بێزار ناكات. بە ئاسانی لە مۆبایل دەبەسترێ و بۆ هەموو جۆرە مۆبایلێك دەبێت.

Top