جین فۆندا تووشی نەخۆشی شێرپەنجە بووە

جین فۆندا تووشی نەخۆشی شێرپەنجە بووە

ئەستێرەی هۆڵیوود و ئەكتەری دیاری ئەمریكی (جین فۆندا)ی تەمەنی 84 ساڵ تووشی شێرپەنجە بووە .

جین فۆندا ئەستێرەی دیاری هۆڵیوود و براوەی خەڵاتی ئۆسكار, لە نوێترین بڵاوكراوەیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئەنستگرام وێنەیەكی خۆی بڵاوكردەوەو تووشبوونی خۆی بە نەخۆشی شێرپەنجە ڕاگەیاند, جین فۆندا دەڵێت كە دوای پشكنینەكان جۆری نەخۆشییەكەی دیاری كراوەو تووشی(non-hodgkin-lymphoma) بووەو لە ئێستادا دەرمان و چارەسەرییەكانی وەردەگرێت .

جین فۆندا تووشی نەخۆشی شێرپەنجە بووە

هەر لەگەڵ ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە ژمارەیەك ئەكتەر و ئەستێرەی جیهانی پاڵپشتی خۆیان بۆ جین فۆندا نیشاندا و هیوای زوو چاكبوونەوەیان بۆ خواست كە دیارترینیان بریتیبوون لە, دیان كیتۆن-ناومی واتس-ریس ویزەرسپوون-ناومی كامبڵ-مارك رۆڤالۆ-لیلی كۆلێنز-لینی كرافیتز-رۆزاریۆ دارسۆن و ژمارەیەك ئەكتەرو كەسایەتی دیاری نێو سۆشیاڵ میدیا .

جین فۆندا كە بە یەكێك لە ئەستێرە بە ئەزموونەكانی سینەمای ئەمریكا دادەنرێت,سەرەتا وەكو شانۆكار دەركەوت لە دواییدا لە سەرەتای ساڵانی شەستەكان بووە كەسایەتییەكی دیار و ناسراو لە ئەمریكا و لە چەندین فیلمی سەركەوتوو بەشداریكرد,جین فۆندا براوەی چەندین خەڵاتی جیهانییە لەوانەش,دوو خەڵاتی ئۆسكار و دوو خەڵاتی بافتا و 7خەڵاتی گۆڵدن گڵۆپ و یەك خەڵاتی شێری ئاڵتوونیی فەخری و چەند خەڵاتێكی دیكە,هەروەها لەپاڵ كاری سینەما و فیلم وەكو چالاكوانی سیاسی و چالاكوانی مەدەنی دەردەكەوێت, یەكێكە لەو كەسانەی كە هەمیشە هەوڵیداوە كە ووزەیەكی باشتر لە نەوت و گاز بەكار بهێندرێت تاوەكو ژینگە پیس نەبێت و كاریگەری لەسەر كەش و هەوا نەبێت, كە بەم هۆیەوە جین فۆندا لە چەندین خۆپیشاندان بەشداربووەو بەهۆی تاڕەزایی و درووشمەكانیەوە چەند جارێك دەستگیركراوە, هەروەها دامەزراوەی خێرخوازی تایبەت بە خۆی هەیەو چەندین جار لە بواری خوێندن و تەندرووستی و ژینگە و هونەر هاوكاری پێشكەش كردووەو پاڵپشتی خۆی نیشانداوە .

ئاسۆ كاكەیی

Top