بەرەو کۆنگرە .. پارتی دیموکراتی کوردستان نوێبوونەوە و بەردەام بوون

بەرەو کۆنگرە ..  پارتی دیموکراتی کوردستان  نوێبوونەوە و بەردەام بوون

 

 

 

ئەم ساڵ لە 16ی ئەم مانگەوە تەمەنی پارتی دیموکراتی کوردستان پێی نایە 76 ساڵ و جەژنی یۆبیلی لەدایک بوونی  ئەڵماسی بڕی ، مۆمی جەژنی تەمەنی 75 ساڵەی داگیرساند .

کە ماوەی تەمەنی پارتی دیموکراتی کوردستان ، لەگەڵ پارت و حزبەکانی رۆژهەڵاتی ناوەراست و ناوچەکە بەراورد دەکەین نهێنی مانەوە وبەردەوامی، گەشەسەندن وهاوچەرخیەتی ئەو حزبە تێکۆشەرە لە نێو کەشوهەوا وژینەی پڕلە گرفت و ناسەقامگیرو پڕلە پیلان و نەخشە و بەرنامەی شەڕو تیرۆروتۆقاندندا ئەو راستیانەمان بۆدەردەخات کە پارتی وێڕای دسپلین و سیستەماتیکی حزبایەتی ، پشت ئەستوورە بە ئەزموونی مێژووی وتاقیکردنەوەی رۆژانی سەخت وکەلتوری دەوڵەمەندی باوکی کورد  مستەفا بارزانی سەرۆک ودامەزرێنەری .

کەلتوری مستەفا بارزانی سەرۆک ورابەرهەردەم لەرۆژە سەختەکاندا ، توێشووی سەرکەوتن بووە ، وزەی مانەوە وبەرخودان بووەچونکە بە خۆڕاگری وبەرخودان   بۆسات و کاتە تەنگەتاو و سەختەکانی پارتییەکان وتەواوی کادیرانی ئەوەمان پێ دەڵێ سەبری ئەیوبی پارتی حیکمەتی تێدایە . هێمنی و لەسەرەخۆیی لە بریارداندا ژیری و جیهانبینی تێدایە .

فاکتەرێکی تری مانەوەو بەردەوام بوونی پارتی دیموکراتی کوردستان نوێبوونەوەیەتی بە خوێنی تازە و بە هزرو بیری گەنج و لاوانی سەردەم ، بۆیە هەردەم پارتی بایەخی سەرەکی بە توێژی لاوان و قوتابیان و ئافرەتان دەدات و لە نێو رێکخراوە جەماوەری و پیشەیی و کۆمەڵگای مەدەنی دا ڕۆڵ و ئەرک و پێگەیان لەبەرچاودەگرێیت و بە بایەخەوە دەروانێتە ئەو هەنگاوانەی لاوان و قوتابیان و ئافرەتان بۆ ئایندە دەینێن  .

هزرو بیری لاوان و گەنجانی سەردەم و قۆناغەکان بەدرێزایی مێژووی لەدایک بوون و دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان بەبایەخەوە وەرگیراوە و تێکەڵ بە کاری سیاسیی و خەباتی مەدەنی و شارستانی کراوە. بۆ ئەم پرسە چەندین نموونەی زیندوو هەن هەر لەدوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول لاوان و قوتابیان و ئافرەتان کە کادیروخودان هزر بوون  شان بەشانی پێشمەرگە قارەمانەکان نسکۆیان بەسەرکەوتنی شۆرشی گوڵانی نیشتیمانی پێشکەوتووخواز گۆڕی.

هەر لە نهێنییەکانی تەمەندرێژی و بەردەوام بوون و بەخششی  پارتی دا وێرای بوونی دسپلین و ناوەندی بەهێزی  بریار لەناو پارتیدا  کۆنفراس کۆنگرەش فاکتەرێکی دیکەن بۆ نوێبوونەوەو بەردەوام بوون و درێژەدان بەخەبات و تێکۆشان  بە گوێرەی هەڵومەرجە مێژووییەکان .

بۆیە گەر لەم ڕوانگەیەوە سەیری بکەین هەروای لێ دەخوێنینەوە کە کۆنگرە شادەماری زیندووی بەردەوام بوون و بەخشش و نوێبوونەوەیە .

بەرەو کۆنگرەی پارتی دیموکراتی کوردستان ، بەرەو هێنانەدی دەستکەوتی تازە

بۆ جەماوەرو خەڵکی تێکۆشەری کوردستان .

 

 

  

Top