تەقینەوەیەک لە کابول ٥ کوژراو و برینداری لێکەوتەوە

تەقینەوەیەک لە کابول ٥ کوژراو و برینداری لێکەوتەوە

 

 

سەرچاوەکانی هەواڵ ڕایانگەیاندووە: کە كەمێك پێش ئێستا دەنگی تەقینەوەیەک لە ناوچەی خەیرخانە لە شاری کابول بیستراوە.

بەپێی زانیارییەكانی شەفقنا، سەرچاوەكانی هەواڵ ڕایانگەیاندووە، كاروانی سەربازانی تاڵیبان لەم هێرشەدا كراوەتە ئامانج، بەڵام تائێستا بەفەرمی پشتڕاست نەكراوەتەوە.

تاڵیبان ڕایگەیاند: تەقینەوەکەی ئەمڕۆی کابول بەهۆی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوەوە بووە، کە بەهۆیەوە دوو کەس کوژراون و سێ کەسی دیکەش برینداربوون، کە سەرجەمیان خەڵکی مەدەنی بوون.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top