کاتێک سەرکردەیەک مێژوو دەنوسێتەوە
نوسینەوەی میژوو وتۆمارنەکردنی رووداو هەڵوێست و شۆڕش و قەیران ودەستکەوتەکان،گرفتی زۆربەی نەتەوەکان بووە کە یان نەنوسراوەتەوە یان درەنگ نوسراوەتەوە بەشێکی ون بوە یان بیرچوەتەوە یان وەک خۆی نەنوسراوەتەوەو هەندێک لەزانیاریەکان شێوینراون.کورد میلەتێک بوە کە بەهۆی نەبوونی دەوڵەت و سەربەخۆیەکی وا کە پارێزگاری لە بەڵگەنامەو زانیاریەکانی بکات زۆر لەمێژوەکەی ون کردوە ،زۆرجار ئەوەشی هەڵگیراوە بەهۆی جەنگەکان وجەنگە سەرکوتکراوەکانی کورد لەناوبراون یان سوتینراون ،ئەڵبەتە رژێمە داگیرکەرەکانی کورد بێ مەبەستیش ئەمەی نەکردوە بەڵکو بەشێک بوە لە ئەجنداو ستراتیژی کە مێژووی ئەم نەتەوە بسڕێتەوەو نەمێنێت.لەدوای گەڕانەوەمان لەئێران کەبەهۆی کیمیابارانی هەڵەبجە ئاوارەبووین دوای ٦ مانگ گەڕاینەوە بەهۆی بڕیاری لێخۆشبوونی ئەوکاتەی رژێم،لەشاری سلێمانی نیشتەجێ بووین بۆ گەڕانەوە بۆ قوتابخانە، سەردانی چەند قوتابخانەیەکی کچانی شاری سلێمانیمان کرد ،بەڵام هەرهەموویان وتیان ببورن فەرمانمان بۆ هاتوە هیچ قوتابیەکی هەڵەبجەیی کە لەکاتی کیمیاباران لەهەڵەبجە بووبێت وئاوارەی ئێران بووبێت وەرینەگرینەوە تا ساڵێک دواتر وەرتان دەگرینەوە.بڕیارەکە ئەوەندە ترسناک بوو بەڕێوەبەرەکان حەزیان دەکرد زوو قوتابخانەکەش بەجێ بهێڵین ،چونکە دەترسا لەخۆی کەبڵین قوتابی هەڵەبجەیی سەردانی قوتابخانەکەی کردوە. کەپرسیمان بڕیارەکە بۆ چی وادەرچوە وتیان بەناوی'غسل الدماغ' واتە 'شتنەوە مێشک' دەبێت یەک ساڵ وەرنەگیرێنەوە.دوای چەند ساڵێک کە هەرێم سەربەخۆ بوو ،ئەوکات قوتابی زانکۆ بووم فیلم سازێکی ئەمریکی هات لەزانکۆ هەندێک وانەی فیلم سازی پێ وتین دواتر گروپێکی لێ دروست کردین فیلمێک بەرهەم بهێنین لەسەر قوربانیەکانی دەست رژێم، هەریەکەمان چیرۆکێکی لێ وەرگرت،من جیرۆکی هەڵەبجەم بۆ باس کرد،باسی ئەم بڕیاری'غسل الدماغ' ەی سەدامم بۆ کرد،وتی ئەوە بۆ ئەوەبوە ئەوەی بەسەرتانا هاتوە لەهەڵەبجە بیرتان چێتەوەو نەچنە قوتابخانە بۆ هاوڕێکانتانی بگێڕنەوەو ئەومێژوەتان زارەکیش ون بێت.واتە دوژمنەکانی کورد نەک هەوڵی سرینەوەی ناسنامەو خۆمانیان دابوو بەڵکو نەیان دەویست مێژوەکەشت زارەکیش بمێنێت.بەڵام میللەتێک کەخاوەنی سەرکردەیەکە هێندە لەخەمیدایە، مێژوەکەی کە خۆی بینیویەتی کارەکتەری سەرەکی بوە لەدەستکەوتەکان لەرووبەڕووبونەوەی قەیران و جەنگەکان وپلانی ناحەزەکان بەدەستی خۆی دەنوسێتەوە ، جگەلەوەی ئەوخەمەی هەمیشە هەبوو دەمان وت کورد مێژوەکەی نەماوە سڕاوەتەوە شێوێنراوە.ئەم کتێبانەی سەرۆک بەهایەکی گەروەی لە پوچەڵ کردنەوە پلانی دوژمنەکانی کورد هەیە،پوچەڵ کردنەوەی خەون و ستراتیژیان.لەولاشەوە دەبێتە وانە ،مەدرەسە بۆ پێگەیاندنی نەوەکان تاکو بزانێت ئەم نەتەوە مێژوەکەی چۆن بوە ؟چۆن گەیستوەتە ئێرە؟ چۆن روبەرووی پلانەکان و قەیرانەکان بونەتەوە؟واتە خەرمانی ئەزموونی سەرکردەیەکی سەرکەوتوو کاریزما دەچێتە بەردەستیان.بە بێ ئەوەی خەمی ئەوەی بێت ئەم مێژوە وەک پێشتر لەلایەن گەریدەیەک یان بیانیەک کە لەناو روداوەکان نەبوە،یان وەک مێژوونوسێک کەلەدەرەوەی ئەم روداوانە بوبێت نوسیبێتیەوە وگومانی لەزانیاریەکانی هەبیت.لەرووی پاراستنی ناسنامەشەوە مێژوو بەشێکە لەناسنامەی هەر میلەتێک کە چ بۆ نەوەکان چ بۆ بیانیەکان ئاشان دەبن بەوەی بەسەر ئەم میلەتە هاتوە ،ئەودەستکەوتانەی چۆن بەدەست هێنراون.بایەخێکی گەورەی ئەکادیمیشی هەیە کە سەرچاوەیەک رەسەنە چونکە شایەتحاڵ و دەستی یەکەمە کەزانیاریەکانی تۆمارکردوە بێ دوودڵی لەهیچ زانیاریەکی دەبێتە بنەما بۆ توێژەران لێکۆڵەران ومێژونوسەکانی تر. تێکستی ئامادەی سەدان فیلمی دۆکیمینتاری میژویشە کە دواتر فلیمسازەکان جگە لەفیلم بەرهەمی جۆراوجۆری میدیای لی دروست کەن. گەرچی کارێکی ئاسانیش نیە نوسینەوەی مێژوو بەتایبەتی بۆ سەرۆکێک کەهێشتا خەمێکی زۆری ئەم میللەتەی بەسەرشانەوەیە،هێشتا خەبات کۆتایی نەهاتوە،ئیستیقراری سیاسی و نەتەوەیی فەراهەم نەبوە بەردەوام هەموورۆژێک روداوێک دێتە پێش کەخەمی پاراستنی ئەم قەوارەوپرسە نەتەوەیەکە هەربەردەوامە.ئەم کتێبانەی سەرۆک دەکرێت بوترێت خەباتێکی تری رۆشنبیری و فیکری و نەتەوەیی و ئەرشیفیە کەلەپاڵ خەباتە سیاسیەکەی تر دەستی پێکردوەو انیەوێت یەک هەنگاو یەک خاڵ یەک قۆناغ ون بێت .ئەرشیفێکی ئامادە بۆ میلەتەکەی بەرهەم دێنێت.مادەی خاوی سەدان بەرهەمی رۆشنبیریە.ئەگەر ناحەزانیش مێشکمان بشۆنەوە سەرکردەیەک هەیە بۆمان دەگێڕێتەوە.گەرچی بەهای ئەم کتێبانە هێندە زۆرن لەهەر گۆشەنیگایەکەوە لێبروانیت ئەندێشەو پێنوسەکەت دەجوڵێت بۆ زۆربوار کەلەسەری بنوسیت بەڵام من لەم گۆسەنیگایەوە لەم وتارە ویستم بنوسم.