لە هۆڵەندا بەهۆی ڕووداوێكی هاتووچۆ چەند کەسێک گیانیان لەدەستدا

لە هۆڵەندا بەهۆی ڕووداوێكی هاتووچۆ چەند کەسێک گیانیان لەدەستدا

 

لە یەکێک لە شەقامەکانی شاری نیو بەیجرلند لە باشووری هۆڵەندا ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر خۆی بە خەڵکدا کێشا و بەم هۆیەوە دەیان کەس گیانیان لەدەستدا و برینداربوون.

پۆلیسی هۆڵەندا ڕایدەگەیەنێت: كە بەهۆی پێکدادانی بارهەڵگرێک لەگەڵ خەڵکێک کە بۆ ئاهەنگێک لەسەر شەقام لە شاری نیوزلەندا کۆببوونەوە، چەند کەسێک گیانیان لەدەستدا.

ئەم ڕووداوە شەوی شەممە بە دووریی نزیکەی ٣٠ کیلۆمەتر(19 میل)  لە باشووری شاری ڕۆتەردام ڕوویداوە و تا ئێستا نەنازانراوە چەند کەس گیانیان لەدەستداوە.

ئەم بارهەڵگرە قورسە سەر بە کۆمپانیایەکی گواستنەوەی ئیسپانییە و تا ئێستا ڕوون نییە کە ڕووداوەکە بە ئەنقەست بووە یان نا.

هەروەها پۆلیسی شاری ڕۆتەردام سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە لە ڕووداوەکە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top