لەپێکدادانێکدا لە پایتەختی لیبیا 23 کەس کوژران
دەسەڵاتدارانی لیبیا دەڵێن: ژمارەی قوربانیانی پێکدادانەکانی ئەم دواییەی پایتەختی ئەو وڵاتە بەرزبۆتەوە بۆ زیاتر لە 23 کوژراو.
وەزارەتی تەندروستی حكومەتی لیبیا لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند: كە ژمارەی كوژراوانی شەڕ و پێكدادانی نێوان دوو گروپی چالاك لە پایتەختی ئەم وڵاتە گەیشتووەتە 23 كەس و 140 كەسی دیكەش برینداربوون.
هەروەها زیانێکی زۆر بە ماڵ و ئۆتۆمبیلە مەدەنییەکان گەیشتووە و ئاگر لە عەمبارێکی ئۆتۆمبێلی سەر بە دەزگای ئاسایشی ناوخۆی لیبیا کەوتەوەتەوە و ئۆتۆمبێلی ئەمبوڵانسیش زیانیان بەرکەوتووە.
شەوی ڕابردوو وەزارەتی ناوبراو ڕایگەیاندبوو، کە لەم پێکدادانانەدا ١٢ کەس کوژراون و ٨٧ کەسی دیکەش برینداربوون.
هێزەکانی لیوای "777"ی پەیوەست بە بارەگای سوپای لیبیا و "خزمەتگوزاری پشتیوانی سەقامگیری" سەر بە ئەنجومەنی سەرۆکایەتی لە ناوچە جیاجیاکانی تەرابلوس بە تایبەت لە گەڕەکەکانی "ئەلزاویە"، "باب بن غەشیر "الساریم" . توشی پێكدادن بوون
ئەنجوومەنی باڵای دەوڵەتی لیبیا لە بەیاننامەیەکدا ئیدانەی ئەو ململانێیانە دەکات و داوای کرد دەستبەجێ بوەستێنرێت.
گوڵان: سەردار خەلیل