لە جێجیانگەوە بۆ کوردستان گەشتی ٣٥ ساڵە

لە جێجیانگەوە بۆ کوردستان گەشتی ٣٥ ساڵە

لە ماوەی 35 ساڵی رابردوودا، گەشەسەندنی کۆمپانیای جیلی لە دوکانێکی بچووکی گوندێکەوە دەستیپێکردووە و دواتریش هەروەک لەلایەن گۆڤاری گڵۆباڵ فۆڕچۆنەوە ڕیزبەندی کراوە بۆ یەکێک لە ٥٠٠ کۆمپانیا گەورەکانی جیهان کە چارەسەری تەکنەلۆژیای ئۆتۆمبێل و گواستنەوە پێشکەش دەکات. جیڵی هەمێشە لە سەرکەوتنێکەوە بۆ سەرکەوتنێکی دیکە هەنگاوی ناوە لەمانەش لە لە دروستکردنی پارچەی ساردکەرەوە بۆ درووستکردنی بەفرگر، لە دروستکردنی پانێڵی ئەلمینیۆمەوە بۆ دروستکردنی کەرەستەی پێشکەوتووی نوێ، لە دروستکردنی پاسکیلی شەحنەوە بۆ ماتۆڕ و لە دروستکردنی ئۆتۆمێلی بچوکەوە بۆ دروستکردنی هەموو جۆرە ئۆتۆمبێلێکی کەسی و بازرگانی.

پاش ئەوەی لە ١٩٩٧وە جیلی بە دروستکردنی ئۆتۆمبێلی سندوق کراوە (hatchback) چووە ناو پیشەسازیی ئۆتۆمبێلەوە، بە خێرایی لە کۆمپانیایەکی ناوەخۆیی دروستکردنی ئۆتۆمبێلەوە بۆ کۆمپانیایەکی جیهانیی دروستکردنی ئۆتۆمبێل گەشەی کرد کە سەدان مۆدێلی ئۆتۆمبێل بەرهەم دەهێنێت و ساڵانە زیاتر لە دوو ملیۆن ئۆتۆمبێل لە سەرانسەری جیهاندا دەفرۆشێت و، بەم شێوەیە گەشتەی جیڵی پڕ رووداو و پێشکەوتن بووە. لەگەڵ ئەوەشدا، ساڵی ٢٠٢١ سالێکی تایبەت بوو بۆ کۆمپانیای جیلی. کۆمپانیاکە پێشکەوتنێکی خێرای بە خۆوە بینی لە گەشەپێدانی چارەسەرەکانی بەردەوامی و بەرگەگرتن و، بەکارەباییکردن و، جووڵەی زیرەك.
لە ساڵی ٢٠٢١دا، جیڵی کۆمپانیایەکی نایابی خۆی بە ناوی "زیکر" (ZEEKR) راگەیاند کە تایبەتە بە چارەسەر و تەکنەلۆژیای جووڵەی کارەبایی. هەروەها کۆمپانیای جیلی یادی دە ساڵەی چوونە ناو لیستی 500 گەورەترین کۆمپانیای جیهان کردەوە، کە لەم دواییانەدا گەیشتە پلەی 239. لەگەڵ ئەمەشدا یەکەم مانگی دەستکردی دروستکرد، بۆ پشتگیریکردن لە پەیوەندییە خێراکان، گەڕانی ووردتر و، بەکۆمپیوتەرکردنی هەورەکۆگای ئایندەیی.
کۆمپانیای جیلی لەم دواییانەدا پێشوازی لە ژمارەیەک وەبەرهێنەری نوێی کۆمپانیای ڤۆڵڤۆ کرد دوای ئەوەی کە ئەم کۆمپانیا رێزلێگیراوە سویدییەی خستەسەر بۆرسەی ناسداکی ستۆکهۆڵم. دەرخستە گشتییە سەرەتاییەکەی (IPO) کۆمپانیا ڤۆڵڤۆ پرۆسەی بەکارەباییکردنی ئەو براندەی ئۆتۆمبێل خێراتر دەکات. لە ئەمریکا، بەجێگەیاندنە نایابەکەی براندی کارەبایی ئۆتۆمبێلی پۆلیستار بووە هۆی واژووکردنی گرێبەستێك بۆ خستنەڕووی ئەو براندە لە رێگەی (SPAC)ەوە و بۆ ئەوەی مۆدێلی نوێی داهاتوویان لە کارۆلینای باشور بەرهەم بهێنێت.
لە ماوەی ئەم سی و پێنج ساڵەدا، لە تۆوێکی ئاودراو بە خەون و پێداگرییەوە هەنگاوی نا بەرەو دارستانێك کە بە کۆشش و چارەنوسی هاوبەشی گشت کارمەندان و خاوەن پشك و هاوبەش و هاوڕێکانی پشتیوانی دەکرێت. بۆ ماوەی سێ دەیەی داهاتووش، کۆمپانیا جیڵی بەردەوام دەبێت لەوەی بە چاوی گەشەی بەردەوامی جیهانی و هەروەها جێبەجێکردنی ئامانجی ستراتیژیی خۆی بۆ بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی جووڵە زیرەك و ئابورییانە تەماشای ئایندە دەکات کە بە هۆیانەوە زەوی و ئاسمان و فەزا پێکەوە ببەستێتەوە.
کۆمپانیای جیلی چۆن پلانی هەیە بۆ پاراستنی پێگەی جیهانی خۆی؟ وەڵامەکە 4.0 یە، چونکە بەرهەمهێنانی ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە سەرنجی جیهان ڕادەکێشن پێویستی بە کارگە هەیە کە لە پراکتیکەکانیاندا یەکدەنگ بن، هەر بۆیە کۆمپانیای جیلی هەنگاوی ناوە بەرەو جێبەجێکردنی کاری پیشەسازی 4.0 لە لە گشت کارگە نوێیەکانی خۆیدا کە تێیدا ئۆتۆمبێلی تایبەتمەند بە ئەندازەی شێوە پەستێندراو (CMA) بەرهەم دەهێنرێت.
شۆڕشێکی نوێی پیشەسازی لە جیهاندا بە بێدەنگی روودەدات و لە چین و لە کەرتی ئۆتۆمبێل سازیدا سەرهەڵدەدات کە بریتییە لە ئۆتۆمبێلی جیڵی. بەرهەمهێنان پێی خستووەتە سەردەمی پیشەسازیی (4.0) کە تێیدا بە شێوەیەکی بێوێنە کۆمپیوتەر و ئۆتۆمێل پێکەوە گرێ دەدرێن. بۆ چەندین ساڵ دەبێت، جیڵی بە بێدەنگی چووەتە ناو ئەو چالاکییە جیهانییانەی پیشەسازی (4.0) کە تایبەتن بە کۆمەڵێك ئەندازەی جیهانیی ئۆتۆمبێلی پێوەریی گروپی جیڵی کە بریتین لە: (BMA)، (CMA) و (PMA)ی تەواو کارەبایی. ئەم ئەندازانە یارمەتی گروپی جیڵییان داوە لەوەی کە کۆمەڵێك بەرهەمی نایابی هەبێت کە پشتی بە پەیکەری سەرەکیی تا رادەیەك "سادە" بەستووە کە لە سرانسەری چین هێڵی بەرهەمهێنانی ئاست بەرزی هەیە و لە داهاتووشدا لە ئەوروپاش دەیبێت.
بۆ چاودێریکردنی پیشەسازیی (4.0) لە کاتی کاردا، دەبێت تەماشای ئەندازەی پەیکەر پەستێنراو (CMA)ی جیڵی بکەین. ئەم ئەندازەیە بە هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیای ڤۆڵڤۆ و لەلایەن زیاتر لە (٢،٠٠٠) دوو هەزار ئەندازیاری پێشەنگی ئۆتۆمبێل لە سەنتەری تەکنەلۆژیای ئۆتۆمبێلی چینی ئەوروپی (CEVT) لە گۆتنبێرگ پەرەی پێدراوە. سیستەمی (CMA) بناغەیەك دادەنێت بۆ ئەوەی ئۆتۆمبێلەکانی جیڵی بچێتە ناو بواری پیشەسازیی جیهانیی (4.0). دامەزراندن و دەستپێکردنی یەکەم کارگەی بەرهەمهێنانی جیڵی کە تایبەتە بە بەرهەمەکانی (CMA) بەشێکە لە سیستەمێکی فراوانتری جیهانی. یەکەم کارگەی (CMA)ی جیلی دەکەوێتە کەنداوی هانگژوو، کە دەکەوێتە نزیك کۆمەڵگای گەورە و بەهێزی (R&D) تایبەت بە کۆمپانیای جیڵی کە (٨٠٠٠) هەشت هەزار کەس لەخۆ دەگرێت. ئەمەش یارمەتی دەدات لە بەرقەرارکردنی خێراتری پەیوەندیی لە نێوان ئەو تیمانەی ئۆتۆمبێلەکە دادەهێنن و ئەوانەی کە ئۆتۆمبێڵ بەرهەم دەهێنن، ئەمەیش بە واتای ئەوە دێت کە کواڵیتییەکەی لە جاران باشتر دەبێت.
بە دوورکەوتنەوە لە چین و چاو خستنە سەر کوردستانی عێراق، کۆمپانیای باجگر پەیوەندی کردووە بە تۆڕی جیهانیی دابەشکارانی جیڵی و، دەبێتە دابەشکاری فەرمیی جیڵی لە هەرێمی کوردستان و عێراق. بە کۆکردنەوەی ئەزموونەی چەند ساڵە لە پیشەسازیی ئۆتۆمبێل لە تەواوی عێراقدا، باجگر ئەوەی راگەیاندوو کە لە باکوری عێراقدا درێخی ناکەن لە هەوڵدان بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری لەسەر ئەو رێز و پێگە نێودەوڵەتییە جیڵی بەدەستی هێناوە.

Top