پەیمانگای ئەکادیمی پێشنوێژ و وتارخوێنان ده‌كرێته‌وه و ئه‌مساڵ قوتابی وه‌رده‌گرێت
لە چوارچێوەی پلانی زانستی بە مەبەستی پێگەیاندنی پێشنوێژ و وتارخوێنان، وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی پەیمانگای (پێشنوێژ و وتاروخوێنان)ی دامەزارند بۆ ساڵی داھاتووی خوێندن 2022-2023 پێشوازی لە قوتابییانی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان دەکات.
پەیمانگای ئەکادیمی پێشنوێژ و وتارخوێنان لە شاری ھەولێر دەبێت و بەپێی چەند مەرج رێنماییەک قوتابییان دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن و دەرچووانی پەیمانگا دەبنە پێش نوێژ و وتارخوێن بڕوانامەکەشیان بە دبلۆم دادەنرێت وەک ھەر پەیمانگایەکی تری ئەکادیمی.
وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی سەرجەم ئارەزومەندانی ئاگادار كرده‌وه کە تاوەکو رۆژی 10 ئەیلوولی 2022 داواکاری پێشکەش بە بەشی مزگەوتەکان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەوقاف و ئەوقافی قەزا و ئیدارە سەربەخۆکان بکەن.
پێداویستییه‌كانی وه‌رگرتن و چۆنيیه‌تى پێشكه‌شكردن له پەیمانگاكه به‌مشێوه‌ی خواره‌وه ده‌بێت:
ده‌رچووانى پۆلى دوازده‌ى زانستى و وێژه‌يى و خوێندنی ئیسلامی (تعدیل شهادة) ده‌توانن ناویان تۆمار بكه‌ن له پەیمانگای پێشنوێژ و وتارخوێنان.
مه‌رجه‌كانی پێشكه‌شكردن به سیسته‌می ڕاسته‌وخۆ:
يه‌كه‌م: پێشكه‌شكردن:
مه‌رجی پێشكه‌شكردنى تایبه‌ت به لقی زانستی و وێژه‌یی و ئاماده‌یی ئیسلامییه‌كان (تعدیل شهادة):-
1- مه‌رجی ته‌مه‌ن، نابێت ته‌مه‌نی قوتابی له (30) ساڵ زیاتر بێت
2- مه‌رجه قوتابی له چاوپێكه‌وتن و تاقیكردنه‌وه ده‌ربچێت.
دووەم: پێداویستییه‌كان:
1- قوتابى ده‌توانێت سه‌ردانى بەشی مزگەوتەکان بكات لە بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی قەزاکان بۆ وه‌رگرتنى فۆڕم ياخود سه‌ردانى سايتى وەزارەت بكات بۆ دابه‌زاندى فۆڕمه‌كه دواتر به هارد كۆپى (به‌ده‌ست) بيهێنێته‌وه بۆ ئەوقافی قەزا.
2- قوتابى پێشكه‌شكار دوو فۆڕمى ڕەسه‌ن (أصلى) پڕ ده‌كاته‌وه له قوتابخانه‌كه‌ى خۆى و پێویستە مۆرى قوتابخانه له‌سه‌ر فۆڕمه‌كه بێت.
3- وینه‌ی ڕه‌نگاوڕه‌نگى نوێ و پشتى سپى بێت.
4- كۆپی (ملون) نفووس و ڕه‌گه‌زنامه ياخود كارتى نيشتمانى. (3) دانه
5- كۆپی (ملون) ناسنامه‌ی قوتابی كه كۆدی تێدایه كه به‌و ناسنامه به‌شداری تاقیكردنه‌وه‌ی كردووه. (3) دانه
6- كۆپی (ملون) كارتى زانيارى. (3) دانه.
7- كۆپی (ملون) پسووله‌ى خۆراك . (3) دانه.
واباشتره نفوس وكارتى زانيارى و ناسنامه‌ى قوتابى و پسووله‌ى خۆراك هه‌مووى له يه‌ك لاپه‌ڕه بێت و سێ دانه بێت.
8- فايلى نايلۆن.
9- قوتابى ده‌بێت فۆڕمى زانيارى پڕبكاته‌وه كه له‌گه‌ڵ فۆڕمه‌كه‌دا هه‌يه.
10- به‌شى ناو‌خۆى ته‌نها بۆ ئه‌و قوتابيیانه‌ى كه له ده‌ره‌وه‌ى شارن به دوورى (50) كم له سه‌نته‌رى شار.
11- ئەم فۆڕمە تاوەکو10/9/2022 دابەش دەکرێت و دوا کات بۆ گەڕاندنەوەی فۆڕمەکان 15/9/2022 و چاوپێکەوتن لە ڕۆژی 28/9/2022 دەبێت.