سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە پارێزگاری ئازهربایجانی غەربی دەكات
نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 23/8/2022 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە بەڕێز محەمەد سادق موعتەمدیان پارێزگاری ئازهربایجانی غهربيى كۆماری ئیسلامیی ئێران و شاندێكی یاوەری كرد.
لە دیدارێكدا پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێران، ئاسانكاری و هەماهەنگیی زیاتر بۆ پەیوەندیى ئابوورى و ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان هەردوولا و هاتوچۆی زیارەتكارانی شوێنە ئاینییەكان و گەشتیارانى ئێران بۆ عێراق لە دەروازە سنوورییەكانى ههرێمى كوردستانهوه، تاوتوێ كران.
شاندی میوان خۆشحاڵیی خۆیان بە سەردانی هەرێمی كوردستان و دەرفەتی دیدار لەگەڵ سەرۆك نێچیرڤان بارزانی نیشان دا و دووپاتیان كردەوە كە بۆ زیاتر بەرەوپێشبردنی پەیوەندییە بازرگانییەكان، هەموو هەوڵێك دەدەن و ههموو ئاسانكارييهك پێشكهش دهكهن.
لای خۆیەوە سەرۆك نێچیرڤان بارزانی تیشكی خستە سەر پەیوەندییە دێرینەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەموو بوارەكاندا و جەختی لە بەرەوپێشبردنی زياترى پەیوەندییەكان كردەوە، ههروهها دیدی هەرێمی كوردستانی لەمبارەیەوە خستە ڕوو كە لە بوارە جیاوازەكاندا خوازيارى باشترین پەیوەندی و هاوكاری و هاریكارييه لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ.
تاوتوێكردنی دۆخی سیاسیی ناوچەكە بەگشتی و چەند بابەتێكی جێی بایەخی هاوبەش، لایەنێكی دیكەی دیدارەكە بوو كە بەڕێزان پارێزگاری هەولێر، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و سهرکونسولی گشتیی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر ئامادەی بوون.