لافاو لە نەیجیریا بووە هۆی گیانلەدەستدانی دە کەس

لافاو لە نەیجیریا بووە هۆی گیانلەدەستدانی دە کەس

 

بەهۆی لافاوەوە لە ویلایەتی ئاداماوا لە ڕۆژهەڵاتی نەیجیریا ١٠ کەس گیانیان لەدەستدا.

سلێمان محەمەد، سکرتێری ئاژانسی بەڕێوەبردنی کارەساتەکانی نەیجیریا لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕاگەیاند: لە ویلایەتی ئاداماوا بەهۆی بەردەوامیی بارانبارینی بەخوڕ و لافاوەوە 10 کەس گیانیان لەدەستداوە.

بە وتەی محەمەد، بەهۆی لافاوەكەوە خەڵكێكی زۆر بریندار و بێسەروشوێن بوون و 2538 کەسیش ئاوارە بوون.

شارەزایانی کەش و هەوا هۆشداریان دا لە کاریگەری خراپی لافاوەکانی ئەم دواییە لەسەر ژیانی 53 ملیۆن کەسەکەی نەیجیریا.

پێویستە ئاماژە بەوە بكرێت كە 225 گوند بەهۆی لافاوەوە لە ویلایەتی کانۆ و جیگاوا لە نەیجیریا بەتەواوی ژێر ئاو کەوتبوون.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل  

Top