كەیت وینسلێت: جوانی لە هۆڵیوود ئەفسانەیە

كەیت وینسلێت: جوانی لە هۆڵیوود ئەفسانەیە

كەیت وینسلێت خانمە ئەكتەری ناسراو و پاڵەوانی فیلمی تایتانیك بە راشكاوی باسی جوانی و پیربوونی دەكات و دەڵێت: «جوانی لە هۆلیوود جگە لە ئەفسانە هیچی دیكە نییە».
ئەو خانمە ئەكتەرە تەمەن 45 ساڵە لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ گۆژاری ڤۆگی بەریتانی دەڵێت: «دەمەوێت بە هەموو ئافرەتان بڵێم كە هەوڵ بدەن ستانداردەكانی جوانكاریی هۆلیوود وەربگرن و شێوەی ئەوانیان هەبێت، جوانیی هۆڵیۆد ئەفسانەیە، راستگۆیانە تەنیا ئەفسانەیە».

كەیت وینسلێت: جوانی لە هۆڵیوود ئەفسانەیە

ئەو خانمە ئەكتەرە باسی لە ئەزموونی خۆی كرد لە بواری كاتبەسەربردندا و، ئاشكرای كرد كە ئەو ژنانەی كە بە فەرشی سووری سەرنجڕاكێشدا دەڕۆن، چەندین كاتژمێر لەسەر كورسییەكی ماكیاژ بەسەر دەبەن، كە لەلایەن تیمێكی ماكیاژكارانی پیشەگەرەوە دانراوە، هەروەها چەندین جار لە هەفتەی پێش چالاكییەكەدا چارەسەری جوانتركردنی دەموچاو ئەنجام دەدەن.
كەیت باسی لە گرنگترین شت كرد بەلای ئەوەوە و گوتی: «بۆ من نهێنیی پیربوون لە هەر تەمەنێكدا، لە راستیدا ئەوەیە كە تۆ كێیت و قبوڵكردنی ئەوەیە كە ناتوانین كات بگەڕێینەوە بۆ دواوە، چونكە جوانی لە ناخەوە دێت نەك لە رەخنە لەخۆ گرتن».
وینسلێت ئاماژەی بەوەش كردووە، كە ئەو پێیوایە گرنگیدان بە جەستە، بە خواردنی خۆراكی تەندروست و خواردنەوەی ئاوی زۆر یارمەتیدەرە، بەڵام پێویستە هەموو شتێك بە ئاستێكی مامناوەند ئەنجام بدرێت، ئەو بە گاڵتەجاڕییەوە گوتی چیتر ناتوانێت خۆی لەوە كار رزگار بكات كە پێشتر ئەنجامی داوە، ئەویش خواردنەوەی زۆری شەرابی سوورە، كە دوای چوار ڕۆژ ئینجا پێستی چاكبووەوە، هەروەها باسی سێ شت دەكات كە ناتوانێت دەستبەرداریان ببێت ئەوانیش هاوسەرەكەی، منداڵەكانی و تا راددەیەك خواردنی پەنیر.
لەلایەكی دیكەوە ئەو خانمە ئەكتەرە ئەوەشی گوتووە كە پێویستە ئافرەتان بە تێپەڕبوونی تەمەن ددان بەخۆدا بگرن و ئارام بن، چونكە هەموو ئەمانە شایانی ئەوەن و هیچ بیرۆكەیەكت نییە، كە لە ناوەڕاستی چلەكانی تەمەندا چەندە سەرقاڵیت.

Top