ئاریاس دووەم بەرهەمی لە ئەڵبۆمە نوێیەكەی كلیپ كرد
ئاریاس جەوان هونەرمەندی گۆرانیبێژ, دووەم بەرهەمی لە ئەڵبۆمە نوێیەكەی بەشێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاوكردەوە .
ئاریاس لە چانێڵی تایبەتی خۆی لە تۆڕی ڤیدیۆیی یوتیوب بەرهەمێكی نوێی گۆرانی بە ناوی(مەیەوە) بڵاوكرەوە, كە ئاریاس خۆی ئاوازەكەی ئامادەكردووەو بە هاوبەشی لەگەڵ محەمەد شعاعی تێكستەكەی نووسیوەتەوە .
هەورەها (سۆهراب جووڵ) كاری میكس و ماستەرینگی بۆ گۆرانییەكە كردووە و (ناسر حەیدەری) كاری دەرهێنانی بۆ ڤیدیۆ كلیپی بەرهەمە ئەنجامداوە .
ئاسۆ كاكەیی