ئیرادەی گەلی كورد بە ڕابەرایەتی بارزانی زۆر بە‌‌هێزترە لە پیلانگێرانی دوژمنانی..

چەند ساڵێكە هەرێمی كوردستان كەوتۆتە بەر پەڵاماری درٍندانەی دوژمنان و داگیركەران و لە پالًیشیان جاش و بێگانەپەرستان لە بەرگی كوردی و بەناوی داكۆكیكردن لە مافی كورد ، بەڵام جیاوازی هێرش و پەڵاماردانی ئەمجارە بە بەراوەرد لەگەڵ ساڵانی رابردوویی خەبات و بەرخودان كە تێیدا تۆپ، تانك و فرۆكە و چەكی كیمیایی و فسفۆر و ناپاڵم و هەموو جۆرە چەكێكی قەدەغەكراو دژی بزاڤی كوردایەتیی و كۆڵنەدان بەكار دەهێنرا و بە هەموو توانایەكی سەربازیی بەڵام بینیمان كە چۆن شكستخواردوو بوون بەرامبەر ئیرادەی خۆراگری گەلەكەمان تا گەیشتن بە ئێستای قەوارەی هەرێمی كوردستان بە گشت دەستكەوتەكانییەوە كە بەرهەمی خەبات و قوربانیدانی دەیان ساڵەیە .
دوژمنانی كوردستان لە دوای راپەرینە شكۆمەندەكەی بەهاری 1991 و ئینجا دواتر هەڵبژاردنی پەرلەمان و ئینجا دامەرازندنی حكوومەتی كوردستان و گشت دامودەزگەكانی كوردستان و دەستپێكردنی هەنگاوەكانی گەشەسەندن و پێشكەوتنی كوردستان سەرەرایی بوونی دوو گەمارۆ لە سەر هەرێمی كوردستان ، ناحەزان هەستیان بە مەترسی گەورەكرد بە بەرامبەر كورد و قەوارەی كوردستان هەر ئەوە بووە لە رێگەی فریودانی هەندێك كەس و لایەن شەڕی كورد كوژیان هەڵگیرساند بە خەیاڵەی كە كورد بۆ هەتا هەتایە سەرقاڵی یەكتر و بەسەرچاویی یەكتر بەربدەن و تا ئەو كاتەی كوردستان لاواز و بێت و كۆتایی بە قەوارەكەی بێنن لە رٍێگەی پیلانگێری ناكۆكیی نانەوە ، بەڵام ئەوەشیان بۆ نەچووە سەر و بە هەوڵ و حیكمەتی سەركردایەتیی پارتی و رابەرایەتیی بارزانی ئەو نەخشە وپیلانگێریانە پووچەڵكرایەوە
یەكێكی تر لەو پیلانگێرییانە ، بەكارهێنانی پەكەكەیە بۆ پەڵاماردانی كوردستان و قەوارەكەی و كە ماوەی 30 ساڵە بە بێ‌ وچان بۆ سێ‌ وڵاتی داگیركەر كار دەكات بۆ لێدانی سەنگ و پێگەی هەرێمی كوردستان و هەر چی كاری تێكدەرانە نەما ئەنجامی نەدەدەن هەر لە جاشایایەتی و بەكرێگیراویی و چاوساغی بۆ ناحەزانی ئەم گەلو قەوارەیە ، بەڵام لەگەڵ بەدەوامی هێرش و پەڵاماردانەكان بەڵام دیسان سەرۆك بارزانیی ، ئەو خەون نەزۆكەی دوژمنان و جاش و بەكرێگیراوانی لەگۆڕنا و رێگەی نەدا شەڕی كورد دژی كورد و خوێنی كورد برژێت و دوژمنان دڵخۆش بن لەگەڵ ئەوەی سەركردایەتیی پەكەكە كە قورمیشكراویی وڵاتانی هەرێمی و داگیركەران بەردەوامن لە بەكرێگیراویی و ئەڵقە بەگویی و دژایەتی دۆزی كورد .
سێیەم ،، دوای شكستی پەڵاماردانە سەربازیی و شەڕی نێوخۆیی دژی بە گەلی كورد و قەوارەكەی ئینجا ماوەی 11 ساڵە لە رێگەی هەندێك گروپ و لایەن و بەپیلان و سیناریۆی جۆراجۆر بەرنامە دارێژراو و بە هەموو توانایەكی میدیایی ، جەنگی دەروونی و تیرۆری فیكری خەڵكی كوردستان و ئینجا پەڵاماردانی دامودەزگەكانی هەرێمی كوردستان و بەتایبەت پارتی دیموكراتی كوردستان كە گەورەتری كۆسپی بەردەم ناحەزان و جاشەكانیانە بە دروشمی برۆخێت و خۆرادەستكردن بە دوژمنان پەڵامارێكی چریان بۆ سەر بیروهەستی كوردپەوەری و نیشتیمانپەوەری خەڵكی كوردستان لەرێگەی دەیان میدیایی سێبەر و ئاشكرا دەستپێكردووە و تا ئێستاش بەردەوامی هەیە ، بەڵام ئەوەی جێگەی پرسیارە ئەوەیە كە دوژمنان و جاشەكان نە وانەیان لە رابردوویی شكستیان بەرامبەر بە ئیرادەی پۆڵایینی خەڵكی كوردستان بەرامبەر بە تانك و تۆپ و فرۆكە وەرگرت نە ئێستاش بەردەوام بە چەكی میدیایی و شەری دەروونی نەیانتوانیی چۆك بەم گەلە خۆراگر دابنێن ، بۆیە، ئەو كوردستان بە خوێن و گیان ئازاد و وەدەست هاتبێت و بە خوێن و گیان و ئیرادەی بەهێزیش پارێزگاری لێدەكرێت ..
چەند ساڵێكە هەرێمی كوردستان كەوتۆتە بەر پەڵاماری درٍندانەی دوژمنان و داگیركەران و لە پالًیشیان جاش و بێگانەپەرستان لە بەرگی كوردی و بەناوی داكۆكیكردن لە مافی كورد ، بەڵام جیاوازی هێرش و پەڵاماردانی ئەمجارە بە بەراوەرد لەگەڵ ساڵانی رابردوویی خەبات و بەرخودان كە تێیدا تۆپ، تانك و فرۆكە و چەكی كیمیایی و فسفۆر و ناپاڵم و هەموو جۆرە چەكێكی قەدەغەكراو دژی بزاڤی كوردایەتیی و كۆڵنەدان بەكار دەهێنرا و بە هەموو توانایەكی سەربازیی بەڵام بینیمان كە چۆن شكستخواردوو بوون بەرامبەر ئیرادەی خۆراگری گەلەكەمان تا گەیشتن بە ئێستای قەوارەی هەرێمی كوردستان بە گشت دەستكەوتەكانییەوە كە بەرهەمی خەبات و قوربانیدانی دەیان ساڵەیە .
دوژمنانی كوردستان لە دوای راپەرینە شكۆمەندەكەی بەهاری 1991 و ئینجا دواتر هەڵبژاردنی پەرلەمان و ئینجا دامەرازندنی حكوومەتی كوردستان و گشت دامودەزگەكانی كوردستان و دەستپێكردنی هەنگاوەكانی گەشەسەندن و پێشكەوتنی كوردستان سەرەرایی بوونی دوو گەمارۆ لە سەر هەرێمی كوردستان ، ناحەزان هەستیان بە مەترسی گەورەكرد بە بەرامبەر كورد و قەوارەی كوردستان هەر ئەوە بووە لە رێگەی فریودانی هەندێك كەس و لایەن شەڕی كورد كوژیان هەڵگیرساند بە خەیاڵەی كە كورد بۆ هەتا هەتایە سەرقاڵی یەكتر و بەسەرچاویی یەكتر بەربدەن و تا ئەو كاتەی كوردستان لاواز و بێت و كۆتایی بە قەوارەكەی بێنن لە رٍێگەی پیلانگێری ناكۆكیی نانەوە ، بەڵام ئەوەشیان بۆ نەچووە سەر و بە هەوڵ و حیكمەتی سەركردایەتیی پارتی و رابەرایەتیی بارزانی ئەو نەخشە وپیلانگێریانە پووچەڵكرایەوە
دووەم،، یەكێكی تر لەو پیلانگێرییانە ، بەكارهێنانی پەكەكەیە بۆ پەڵاماردانی كوردستان و قەوارەكەی و كە ماوەی 30 ساڵە بە بێ‌ وچان بۆ سێ‌ وڵاتی داگیركەر كار دەكات بۆ لێدانی سەنگ و پێگەی هەرێمی كوردستان و هەر چی كاری تێكدەرانە نەما ئەنجامی نەدەدەن هەر لە جاشایایەتی و بەكرێگیراویی و چاوساغی بۆ ناحەزانی ئەم گەلو قەوارەیە ، بەڵام لەگەڵ بەدەوامی هێرش و پەڵاماردانەكان بەڵام دیسان سەرۆك بارزانیی ، ئەو خەون نەزۆكەی دوژمنان و جاش و بەكرێگیراوانی لەگۆڕنا و رێگەی نەدا شەڕی كورد دژی كورد و خوێنی كورد برژێت و دوژمنان دڵخۆش بن لەگەڵ ئەوەی سەركردایەتیی پەكەكە كە قورمیشكراویی وڵاتانی هەرێمی و داگیركەران بەردەوامن لە بەكرێگیراویی و ئەڵقە بەگویی و دژایەتی دۆزی كورد .

Top